
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و زۆرینەی بەرپرس و سەرکردەکانی ئیدار دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەترسی بەرفراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێکرا؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتەبەر باس.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و زۆربەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیەکە کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، دوێنێ 16-6-2025 کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بابەتی ئەمشەوی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڵام بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ من گرنگتربوو بۆیە باسی ئەوەم کرد.