
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیای ئێرانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم‌و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەتەلەفۆن قسەیانکردوە، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش وتویه‌تى، "سوپاسى هه‌رێم ده‌كه‌ین‌و له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشمان به‌رده‌وامده‌بین".
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، باسیان لەو شەڕە کردوە کە چەند ڕۆژێکە لەنێوان ئیسرائیل‌و ئێران هەڵگیرساوەو ڕۆژی هەینی بەهێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد.
بارزانی داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلەو کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ ڕێگری‌کردن لەپەرەسەندنی زیاتری نائارامی لەناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"ی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی‌و زانایان‌و مەرجەعەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستانەوە کردوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "وەزیری دەرەوەی ئێران وتویه‌تى، کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، لەئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لەسەروەری، ئاسایشی نیشتمانی‌و گەلی ئێران بەردەوامدەبێت".