نوێترین

recent

16/06/2025

بەریتانیا"هیچ پەیوەندیمان بەشەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە نییە.


 




وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، ناکۆکیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام پشتیوانیان دەکەین و ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست بە ساتێکی مەترسیدار تێپەڕدەبێت.

دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: نوێنەری ئێمە بۆ ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست قسەی لەگەڵ بەحرەین کردووە و لەگەڵ ئوردنیش پەیوەندییمان باشن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاد لە جارێک قسەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە.

دەیڤد لامی باسی لەوەش کرد، ناوچەکە بە دۆخێکی مەترسیدار تێپەڕ دەبێت و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو هێرشی زیاتر لەلایەن هەردوولاوە ڕووبدات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: نیگەرانییەکانی خۆمان بەرانبەر بەو دۆخە مرۆیەی لە غەززە هەیە بە ئیسرائیل گەیاندووە، لەم قەیرانەدا بەهیچ شێوەیەک چاومان لەسەر غەززە هەڵناگرین، ناکۆکیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام پشتیوانیان دەکەین و بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکوو ئێستا 21 گیانی لەدەستداوە و 500کەسیش برینداربوونە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەخت لەوەدەکاتەوە، هیچ پەیوەندیمان بەشەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە نییە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085