
دواى ململانێیه‌كى كورت سبه‌ى دووباره یه‌كێتى و پارتى له‌ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش "زه‌مینه‌ى ڕێكه‌وتن سازكراوه".
رۆژى 4ى شوبات مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له پیرمام كۆبونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و گرفته‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى كرد ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى هات له‌سه‌ر داواى مه‌سعود بارزانى.
موسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى و كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ گه‌شبینى خۆى پیشانداو ووتى "قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه كردوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دابوون وتویانه به‌ئانجامى باشه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" كۆبونه‌وه‌ى بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌رمیه‌كى زۆرى تێدا به‌دیكراوه له‌باره‌ى هه‌موو پرسه‌كانه‌وه و به‌وپێیه‌ى كاتى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ زۆر كه‌مى ماوه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م كابینه‌یه به‌بێ یه‌كێتى و پارتى پێكنایه‌ت، ده‌بێت هه‌ردولایان شان بده‌نه به‌ر كاركه.
به‌گوێره‌ی ووته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ "وڵات" گرێى كه‌ركوك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و بارزانیدا كراوه‌ته‌وه، بارزانى ڕازیبووه به‌وه‌ى پارێزگارى نوێى كه‌ركوك دابنرێت به‌مه‌رجێك كاندیدێكى هاوسه‌نگ بێت و دژایه‌تى پارتى نه‌كات و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش ڕازیبووه، پاشان ورده‌كارى شته‌كانى دیكه‌یان داوه‌ته ده‌ست مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولا، به‌پێكه‌نینه‌وه وه‌فده‌كه‌ى یه‌كێتى كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" سبه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى له‌باره‌ى پاكێجى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه كۆده‌بنه‌وه و ورده‌كارییه‌كان باسده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌ى بۆ "وڵات" ڕونكرده‌وه، سبه‌ى یه‌كێتى و پارتى پۆسته‌كان یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه و مسه‌وده‌ى ڕێكه‌وتن ئاماده‌ده‌كه‌ن و پاشان له ئاهه‌نگێكدا مسوه‌ده‌كه واژوو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى له‌ناوخۆی خۆیی كێشه دروست نه‌كات.
پێشتر به‌رپرسانى پارتى چه‌ندجارێك ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه پێش نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێدێكت، كه پێكهاته‌كه‌ى پێكهاتووه "گۆڕان و یه‌كێتى و پارتى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان".