نوێترین

recent

07/03/2019

ئایدن مەعرووف: ھیچ روونادات ئەگەر پارێزگاری کەرکوک تورکمان بێت


وڵات_ دەنگی ئەمریكا:ئایدن مەعرووف، سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: نیگەرانن لە کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی ئەگەر بە ئامانجی دابەشکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بێ، بە بێ رەزامەندی تورکمانەکان.
لە وەڵامی پرسیاری دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە ھەڵوێستی بەرەی تورکمان، لەسەر رێکەوتنی یەکێتی و پارتی بە تایبەت پەیوەست بە دانانی پارێزگارێکی یەکێتی لە کەرکوک گوتی “ئێمە وەک بەرەی تورکمانی ئەوە دووپاتدەکەینەوە کە کەرکوک بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نییە. کەرکوک شارێکی ھەستیارە و دەشبێ بە ھەستییاریەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکرێ، چونکە ئەم شارە بۆ ئێمە گرینگە و دەبێ ئیدارەی ھاوبەش ھەبێ و پۆستەکان بە یەکسانییەوە دابەش بکرێ”
ووتیشی "ئێمە رێکەوتنی پارتی و یەکێتیمان لا ئاساییە و پێشمانخۆشە، بەڵام کەرکوک بابەتێکی دیکەیە و تایبەتە بە ئەنجوومەنی پارێزگا و بە حزبایەتی چارەسەر ناکرێ".
 سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان باسی ئەوەشیكرد رەوشی تورکمانەکان لە ناوچەکانی تەلەعفەر و موسڵ و کەرکوک ھیچ کاتێک باش نەبووە. تورکمانەکان بەردەوام بوونەتە ئامانجی لایەنەکان،ئەمە لەگەڵ ھاتنی داعش و دوای داعشیش. 
گوتیشی: بەرامبەر پێکھاتەی تورکمان نایەکسانی ھەیە، بۆیە ئێمە دەمانەوێ نوێنەرمان ھەبێ و داوای مافەکانی خۆمان بکەین. خۆ شتێکی ئاساییشە پارێزگار تورکمان بێ، من دەڵێم: لە ماوەی رابردوودا ئەوانەی حکومڕانی کەرکوکیان کردووە، جا سەر بە ھەر لایەنێک بن سیاسەتەکانیان ھەڵە بووە.
راستە ئێمە ھیچ کاتێک لە نەتەوەی کورد نیگەران نین و پەیوەندیشمان باشە، کێشەشمان لەگەڵ پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکە نەبووە بەڵام داوای یەکسانی دەکەین.
وە ھەروەھا «سەرۆکی بەرەی تورکمانی» ئاماژە بەوەش دەدا: کە ئەوان لە حکومەت و پەرلەمان بەشدارن و لەگەڵ ئەوەدان نوێنەری راستەقینە بن و نەچنە ژێر کاریگەری ھیچ حزبێکەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085