نوێترین

recent

07/03/2019

دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بوو یان مەڵبەندی یەکێتی؟



نووسین 
رەوەز سەڵاح


لە دیداری سلێمانی ناو زانکۆکەی سەرۆک کۆماری عێراق کۆمەڵێکی زۆر سەکردە کوردستانی و عێراقی و چەند کەسایەتییەکی بیانیش دەبینران بەڵام هیچ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو دیدارەدا ئامادە نەبوون لە کاتێکدا هێشتا مرەکەبی رێککەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتی وشک نەبۆتەوە دور کەوتنەوە کەوتۆتەوە نێوانیان .

دیدارەکە کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بە سەرپەرشتی د بەرهەم ساڵح ئەنجام درا بە ناونیشانی عێراق و دراوسێکانی بەرەو سیستمێکی نوێی ھەرێمایەتی بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان و خودی رێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی و دوبارە دانیشتن و گفتوگۆی ئەکادیمیانە بە بەرچاوی میدیاو هاوڵاتیان دڵنیایی زیاتری بۆ هەموان مۆسۆگەر دەکرد.

بەپێی ئەو زانیارییە نهێنییەکان کە لە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتی دزەی پێکراوە هەریەکە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و لاههوری شێخ جەنگی بەم رێککەوتنەی حزبەکەیان لەگەڵ پارتی ناڕاازین لە کاتێکدا کە ئەم دوو کەسە باڵیکی ناو یەکێتین و  بە نهێنی و ئاشکرا چەندین دیداری گرنگیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئامادەی ناو دیدارەکە ئەنجام داوە کە ئەمەش ترس و دوودڵی لای پارتی دروست کردووە و پێیان وایە هەڵوەشاندنەوە یاخود زەبرێکی توند لە رێگایە.

پارتی کە بە قسەی خۆیان هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان دەدەن باڵام برپرسێکی باڵا کە نایەوێت ناوی ئاشکرا بکرێت وتی"هەر دیدارو کۆبونەوەیەک کە بەرهەم ساڵحی لێبێت پارتی بایکۆتی دەکات و نە لە روی سیاسییەوە نە میدیایی ئامادەیی لەو دانیشتنە نابێت ئێمە تا ئێستا وەک سەرۆک کۆمار قبووڵمان نییە و هیچ دانیشتنێکی لەگەڵ ناکەین.

هاوپەیمانیی نیشتمانی کە خۆیان دەڵێن ئێمە بۆ سڕینەوە و دژایەتی کردنی کەس نەهاتوین تەنها بۆ ئاشتەوایی و بە سەنتەر کردنی هاوڵاتی دروست بوین لەم دیدارەدا ئامادەییان نەبوو، بەپێی زانیارییەکان دکتۆر بەرهەم رازی نەبووە هیچ بەرپرس و هاودیدێکی هاوپەیمانی بانگهێشتی ئەو دیدارە بکرێت  و چاوی بەرایی نەهاتووە نمایش و وتاری هاوپەیمانی ببیستێت.

هەرچەندە لەو دیدارەدا بریار بوو تەواوی میدیاکاران بەبێ جیاوازی روماڵ بکەن بەڵام چەند رۆژنامەنووسێک بەبیانوی جیا جیا رێگریان لێ کراوە ، کە لە راستیدا تەواوی رێگرییەکان بەوهۆیەوە بوون کێشەیان لەگەڵ خودی سەرۆک کۆمای عێراق هەبووە بەشی زۆری ئامادەبوان و پێشکەشکارانی پانێڵەکان یەکێتی بوون ئەم هەڵسوکەوتە دەمانگەیەنێتە ئەوەی ئەم دیدارە هەست بکرێت لە ناو مەڵبەندی یەکێتی ئەنجام دراوە و نەک زانکۆیەکی ئەکادیمی.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085