نوێترین

recent

07/03/2019

عوسمان گوڵپی: دۆخی خەڵك باش نەكرێت، خەڵك تەحمولی زیاتر ناكات





وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەیگەیەنێت، ڕاپەرین دەرەئەنجامی ئەو ستەمەبوو كە لەهاوڵاتیان كرا،  دەڵێت "بێدەنگی خەڵك ناچارییە، نەك ڕازیبوون بەدۆخەكە".
وڵات_سلێمانی: عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی كە هاوكات برای دوو شەهیدە لە لێدوانێكی تایبەت  بە "وڵات"دا ووتی "خەڵك چاوڕێی ئەوەبوو خوێن نەڕژی بەڵام ڕژا، خەڵك چاوەڕێی ئەوەبوو گەنجی كورد زیندان نەبینیتەوە بەڵام بینیەوە، خەڵك چاوەڕێی ئەوەبوو سامانی ئەم وڵاتە بخرێتە خزمەتی هاولاتیان نەکرا، بەداخەوە ئیدارەی كوردستان بەدڵی خەڵك نەبوو".
ووتیشی "ڕێزم هەیە بۆ هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان، كۆمەڵێك كەس بەناوی خوێنی شەهیدان و پێشمەگە و شەرعیەتی شۆرشگێریەوە ئەم وڵاتەیان خستە خزمەتی خۆیان وەكو كاڵا مامەڵەیان لەگەڵ ئەم وڵاتە كرد".
وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی لەبارەی دەسەڵاتی كوردیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد دەسەڵاتدارانی كوردستان تێگەشتوون لەوەی كە دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو باشتربەرن ئەگەرنا خۆیان زیان دەكەن چونكە خەڵك تەحمولی زیاتری دۆخەكە ناكات ووتی "خەڵك بۆیە بێدەنگە چونكە ماندووە، شەكەتی چل ساڵێ‌ ڕابردووی شەڕو دوبەرەكییە نایەوێت جارێكی تر ڕۆڵەكانی بكەونەوە بەر ئاوارەیی و كوشتن، بۆیە ئەم بێدەنگیە بێدەنگییەكی ناچارییە نەك ڕازی بوون لە دۆخەكە"
ووتیشی "بەداخەوە دەستكەوتەكانی ڕاپەرین خرانە خزمەتی توێژێكی كەم لەبەرپرسان ئێمە دەمانەوێت دەستكەوتەكان لە ژمارەیەك كەسی بەرژەوەندی خوازەوە بخەینەوە خزمەتی خەڵكی هەرێم و گەنجانی بەشمەینەت."



Picsart-24-02-23-21-31-09-085