نوێترین

recent

07/03/2019

کاندیدی یەکێتی بۆ وەزیری دادی عێراق سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستەکەی


سمکۆ ئەسعەد رایدەگەیێنێت "تاکە کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد" و، دەڵێ "هیوادارم لایەنە کوردستانییەکان پەسەندم بکەن و پێش لایەنە عێراقییەکان دەنگم پێبدەن".

سمکۆ ئەسعەد، راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  رایگەیاندووە "لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ کاندیدیکردنم بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق و، چاوەڕێی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم ناوەکەم پێشکەشی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی متمانەی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنم".

راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارم، پێش ئەوەی متمانەی لایەنە عێراقییەکان بەدەستبهێنم، متمانەی لایەنە کوردستانییەکان بەدەستبهێنم  و دەنگم پێبدەن".

سمکۆ ئەسعەد، روونیکردەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتن لەسەر ئەوەی پۆستی وەزیری داد بۆ یەکێتی بێت، "منیش تاکە کاندیدیی یەکێتم بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد".
ئەمە لە کاتێکدا پێشتر وڵات نێت ناوی ئەم کاندیدەی بۆ خوە=ێنەرانی را گەیاندبوو کە لە سەرچاوەیەکی نهێنییەوە دەستی کەوتبوو.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085