
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ناسراو به كوردستان تیڤی ریپۆرتاجێكی فراوانی له‌سه‌ر بوونی دیارده‌ی هێلكه‌ی گون فرۆشتن له‌كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه حه‌وت حاڵه‌ت تۆماركراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند ناوێك كردووه كه له‌كوردستان گونی خۆیان فڕۆشتووه له‌وانه ئازاد ته‌مه‌نی 43 ساڵانه باوكی كچ و كوڕێكه و تاكه هێلكه گونێكی خۆی فرۆشتووه.
سایته فه‌ڕمییه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ هۆكاری فرۆشتنی گونی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی نه‌كردووه، كه ڕه‌نگه به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه بوبێت.
سایته‌كه له‌زاری ئازاده‌وه ده‌ڵێت: ماوه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا له شوێنی كاره‌كه‌م باسی فرۆشتنی گون و نرخه‌كه‌ی ده‌كرا، منیش ئه‌وه‌م به فرسه‌ت زانی و به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌وه كه‌وتم و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته ناحكومییه‌كانی شاری هه‌ولێر چووم ناوی خۆمم تۆمار كرد، سه‌ره‌تا ئه‌وان نكۆڵیان كرد كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی وه‌ها له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بكرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی من پێداگریم كرد، بردیانم بۆ ژوورێكی نه‌خۆشخانه‌و پێیان گوتم ئه‌گه‌ر خۆت به ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌ته‌وێت ئه‌وه بكه‌یت ئه‌وا ئێمه لاریمان نییه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ی تۆ ده‌كڕین و به پێی پشكنینه پزیشكییه‌كانیش نرخه‌كه دیاری ده‌كرێ.
ئازاد وتوویه‌تی : بۆ سبه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانم چووین بۆ نه‌خۆشخانه و پشكنینی گشتی و سۆنار و پشكنینی میزیان بۆ كردم، دوای 3 كاتژمێر مانه‌وه ئه‌نجامی پشكنیه‌كانم وه‌رگرته‌وه و بانگیان كردم بۆ ژوورێك پزیشكێكی پسپۆڕ پێی گوتم تۆ كێشه‌یه‌كی وای ته‌ندروستیت نییه كه جێگه‌ی باس بێت و سبه‌ی شه‌و كاتژمێر 7:30 خوله‌ك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
"من 3 كاتژمێر به‌ر له كاتی دیاریكراو له نه‌خۆشخانه ئاماده بووم و دواتر تیمێكی پزیشكی بیانی پرۆفیشناڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام دام و ئێستاش وه‌ك ده‌بینی كێشه‌م نییه و ته‌نیا دوو ڕۆژ له ژورێكی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه مامه‌وه و دواتر له نه‌خۆشخانه ده‌رچووم.".
هه‌روه‌ها سایته‌كه ناوی كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ئه‌حمه‌د كه ئامۆزای ئازاده و ته‌مه‌نی 35 ساڵه، بڵاوكردۆته‌وه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئازادی ئامۆزای بڕیار ده‌دات تاكه هێلكه گونێكی خوێ بفرۆشێت و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئازاد نه‌شته‌رگه‌ری كردووه و به نرخێكی زیاتر له ئازاد ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ی خۆی فرۆشتووه.
ئازاد باوكی 5 منداڵه‌و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ مااڵپه‌رٍِی كوردستان تیڤی گوتی: له‌و ڕۆژگاره‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ست كه‌س ناكه‌وێت، بۆیه من بڕیارمدا هێلكه گونێكی خۆم بفرۆشم و پێداویستییه‌كانی خۆم و منداڵه‌كانم و خێزانمی پێ پڕ بكه‌مه‌وه.
ئازاد و ئه‌حه‌مه‌د گوتیشیان به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئێمه پاره‌كه‌مان به كاش وه‌رگرت، ئینجا داخیلی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بووین، گوتیشیان به پێی قسه‌ی تیمه بیانییه‌كه بێت ئێمه حه‌وته‌م كه‌سین كه نه‌شته‌رگه‌ری هێلكه‌ی گونمان بۆ بكرێت و لێمانی بكڕنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و دوو ئامۆزایه پێنج نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی تر له شاری سلێمانی و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ناحوكمی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و تیمه به‌سه‌ركه‌وتوویی كراون.
دكتۆره‌كان چۆن باسی حاڵه‌تی گون فرۆشتنی پیاوان ده‌كه‌ن .؟
دكتۆر وشیار جه‌مال به‌زار پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كان میزه‌ڕۆ و گورچیله، له باره‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه نه زانستییه وه نه شه‌رعیشه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م هێلكه گونه وه‌رده‌گرێت، هه‌ر وه‌چه‌یه‌ك بخاته‌وه به ناشه‌رعی ناوده‌برێن و ده‌بن به بیژوو، بۆیه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له وڵاتانی پابه‌ند به دینی ئیسلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه وهه‌ركه‌سێك هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی تووشی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه كانی ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری میزه‌رۆ و گورچیله گوتی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌س نییه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ده‌فرۆشێت له پیاوه‌تی ناكه‌وێت و ته‌نیا ئه‌گه‌ری منداڵبوون لاواز ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه لایه‌ك بفرۆشێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌چه بخاته‌وه و كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای بفرۆشێت یان نه‌یمێنێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌وه‌چه خستنه‌وه ده‌كه‌وێت و ناتوانێت منداڵ بخاته‌وه.
ئایینی ئیسلام ئه‌م جۆره بازرگانییه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كردووه؟
عومه‌ر چنگیانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبڕا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی كرده‌وه بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی وتووه : پارێزگاری كردن له ژیانی هه‌ر تاكێك ئه‌ركێكی دینییه و خوای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی(ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌فسێك زیندوو بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی زیندوو كردبێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌فسێك به‌ناحه‌ف بكوژێت وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت).
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌به‌ستمه بلێم چاره‌سه‌ر له دیندا جائیزه به مه‌رجێك له ڕێچكه ده‌رنه‌چێت، ئه‌گه‌ر پیاوێك توانای سێكسی لاواز بێت به‌ڵام تۆ‌و(مه‌نی) ئه‌و پیاوه به‌كه‌ڵك هات و توانای پیتاندنی هه‌بوو، ئه‌وا ئاساییه و جائیزه به ڕێگای پزیشكی سپێرمی ئه‌و پیاوه بۆ ژنه‌كه‌ی خۆی دابنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر سپێرم (مه‌نی) پیاوێكی تر له ڕه‌حمی ژنه‌كه‌یدا بچێنن، ئه‌وا جائیز نییه و منداڵه‌كه ده‌بێته منداڵی ناشه‌رعی هه‌تا ئه‌گه‌ر ژن و مێرده‌كه‌ش ڕازی بن له‌سه‌ری.
گوتیشی: له‌ڕووی دینییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه قه‌ده‌غه‌كراوه و قبوڵكراو نییه.
كڕیاره‌كان كێن و به چ مه‌به‌ستێك به كاری ده‌هێنن؟
به پێی قسه‌ی فرۆشیاره‌كان هێلكه‌ی گونه‌كان ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه و به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه بۆ ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه نه‌زۆكن و ناتوانن وه‌چه بخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به پاره ئه‌وه‌مان كردووه به‌ڵام هیوامان بۆ ماڵێكی تر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به حه‌سره‌ت بوونی منداڵێكن له ناو ماڵه‌كه‌یاندا، بۆیه به ئه‌ركێكی مرۆیی ده‌یبینین و ویژدانمان ئاسوده‌یه، وه‌ك چۆن كه‌سێك پێویستی به گورچیله هه‌یه‌و بۆ ڕزگاركردنی ژیانی گورچیله‌یه‌ك ده‌كڕێت، ئاواش بۆ ڕزگاربوونی له نه‌زۆكی تاكه گونێك یا هه‌ردووكی ده‌كڕێت و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت وه‌چه بخاته‌وه.
بەپێی زانیاریەکانی وڵات هەریەک لەو گونانە بەنرخی 20 دەفتەر دۆلار فرۆشراون