نوێترین

recent

25/03/2019

شارەوانیی دەربەندیخان: ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکار مەھێنن


سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان ھۆشدارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنوورەکەی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019، پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دەربەندیخان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ھۆشدارییەکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخانی بڵاو کردووەتەوە، داوا لە ھاوڵاتییان کراوە: "بەھیچ شێوەیەک ڕێگاکانی دەرەوەی شار و ڕێگای سەر شاخی بەرانان بەکار نەھێنن، بارودۆخی کەشوھەوا ئێجگار ئاڵۆزە".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ڕێگای سیارە - بیرکێ پێویستی بە وشیاری لێخوڕین ھەیە".

لە ئێوارەی شەممەی ڕابردووەوە 23/3/2019، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لەسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر بوو و بارانێکی بەخوڕ باری، ئێستا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ھەرێمی کوردستان، ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و چەند شەقامێکیش بەھۆی ئەو بارانبارینەوە داخراون.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085