
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند بەڕیوەبەری خوێندنگەکان دەتوانن دەوام ڕابگرن و خۆیان سەرپشکن لەوەی بڕیاربدەن لەو بارەیەوە.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو “ئاگاداری بەڕیوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان سنووری بازیان و دۆڵەڕوت و کەندەکەوە و قولەرەیسی بەکرەجۆ دەکەینەوە لەبەر کەشوهەوا و سەلامەتی قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دەوام ڕابگرن”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی ناوشاریش سەرپشکن لە دەوامکردن”.
دوێنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینەوە پێشبینی لافاوی لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند.