
وڵات _ ئاژانسهكان
پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا جگە لە رێکەوتن لەسەر دانانی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هیچ بەرکەوتە و پۆستێکی دیکە لە کابینەی نوێدا رێکنەکەوتن، هاوکات بڕیاریاندا ٢٧ی ئەم مانگە جارێکی دیکە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبونەوە، بەڵام لەکۆبونەوەکەدا تەنها تاوتوێی زیاتری پاکێجەکانیان کردوە و قسەیەکی دیکەیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێنەبوە، دوای کۆبونەوەکەش رایانگەیاند، "هەنگاوی باشمان ناوە و بڕیارماندا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبونەوەی دیکە ئەنجامبدرێت".
هەردولا رێکەوتون لەسەر وادە و شوێنی کۆبونەوەی داهاتو، کە بڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە هاوینەهەواری دوکان بێت
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئهوهى گواستهوه "هەردولا رێکەوتون لەسەر وادە و شوێنی کۆبونەوەی داهاتو، کە بڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە هاوینەهەواری دوکان بێت، دوای ئەو کۆبونەوەیەش کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئاکام و ئەنجامەکانی کۆبونەوەی دوکان دەریدەخات ئایا فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری لە کۆبونەوەی پەرلەمان دەکات بۆ کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم یان نا؟.
لە راگەیەنراوەکەی پارتی و یەکێتیدا هاتوە، "ئەمڕۆ لە وردەکاریی کاری هاوبەش هەنگاوی باش نران و، بڕیاردا لەم هەفەتەیەدا کۆبونەوەی دیکە ئەنجامبدرێت، هەردولا ئامادەکاری بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێککەوتن".
میدیاى نزیك له یهكێتى له سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار لە کۆبونەوەکە زانیویەتی، شاندی پارتی و یەکێتی تەنها باسیان لە پاکێجەکانی خۆیان کردوە و قسەیەکی دیکەیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نەکردوە.
سهرچاوهكانى كۆبونهوهكه ئهوهیان گواستهوه "پارتی و یەکێتی لەسەر دانانی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکەوتون، بەڵام ناکۆکیان لەسەر جێگری یەکەمی سەرۆکی هەرێمە، چونکە یەکێتی داوای دەکات و پارتیش رەزامەندە لەسەر بونی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام رەزامەندی دەرنەبڕیوە بەناولێنانی جێگرەکان بەیەکەم و دوەم".
لەوبارەیەوە ئەو سەرچاوە باڵایانە کە بەمەرجی ناونەهێنانیان قسەیان بۆ خەندان کردوە رایانگەیاند، "ئەوە تەنها پێشنیازی یەکێتی بوە و ئێمە رازی نەبوین بە ناونانی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جێگری یەکەم و دوەم".
ئهوهش زانراوه"یەکێتی بەشێوەیەکی بنەبڕ داوای هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی کردوە"، شاندی یەکێتی وتوشیانە، "لەو بەرکەوتانەی کە دەمێنێتەوە خۆیان ئەو ئەو سێ وەزارەتە هەڵدەبژێرن".
پارتی بەواژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان بەربەستی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پێکنەهێنانی کابینەی نۆیەمی لەبەردەمدا نیە
پارتی بەواژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان بەربەستی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پێکنەهێنانی کابینەی نۆیەمی لەبەردەمدا نیە و کەمتر پێویستی بە یەکێتی نیە، یەکێتیش نایەوێت بەشداری بکات لە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەوەش وایکردوە ئەو دو حزبە تا ئێستا نەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەو رۆڵەی پێشوتر کە یەکێتی بۆ پارتی دەیبینی بۆ گۆڕان دەگوازرێتەوە
پارتی و یەکێتی بەبێ ئەوەی رێکەوتنێک واژۆبکەن هەردولا بەرژەوەندیەکی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە، بۆ یەکێتی پڕوپاگەندەی "پاشکۆبونی یەکێتی بۆ پارتی" کۆتایی دێت، چونکە "ئەو رۆڵەی پێشوتر کە ئەو حزبە بۆ پارتی دەیبینی بۆ گۆڕان دەگوازرێتەوە".
هەرچی پارتیشە لە بەرژەوەندیدایە لە منەتی یەکێتی دەربچێت، بەتایبەت پارتی لەوپێناوەدا پشک و بەرکەوتەی بەرچاوی داوە بە گۆڕان
هەرچی پارتیشە لە بەرژەوەندیدایە لە پرسی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە "منەتی یەکێتی" دەربچێت بەتایبەت ئەو حزبە لەوپێناوەدا "پشک و بەرکەوتەی بەرچاوی داوە بە گۆڕان لە جومگەکانی حوکمڕانی کوردستان لەم چوار ساڵەدا".