نوێترین

recent

22/03/2019

پارتی چۆن ڕووداوەكەی (موسڵ)ی دژی بەرهەم ساڵح بەكارهێنا؟



  | وڵات _ موسڵ |  

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەبەستی حیزبی و لەپێناو لێدان لە پێگەی سەرۆككۆماری عێراق هەست و سۆزی قوربانیانی 
ڕووداوەكەی موسڵ لەڕووی میدیایی و سیاسیەوە قۆستوەتەوە.

ڕۆژی هەینی د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق سلێمانی بەجێهێشت و گەیشتە سەر شوێنی ڕووداوەكەی موسڵ كە تێیدا نزیكەی 100 بوونە قوربانی.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وڵات" د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق هەر دوای بەسەركردنەوەی خۆپیشاندەران گوێی لەداوكاريةكانيان گرت وبه‌ڵێنى هه‌مووكارئاسانیه‌كى پێدان بۆدۆزینه‌وه‌ى ون بووه‌كانى رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ى كه‌هه‌مووعێراق پێى دڵگرانبوو، بەڵام بەشێك لەخۆپیشاندەران كە گومان دەكرێت هاندرابوبن ڕووبەڕوی بونەوە.

تۆڕی هەواڵی ژیان ئەوەی پشتڕاستكردووەتەوە كە ئەوانەی لەپشت هاندانی ئەو كەسانەبوون ڕووبەڕوی بەرهەم ساڵح بونەتەوە، لەلایەن پارتێكی سیاسیەوە هاندراون بە مەبەستی لێدوان لە پێگەی بەرهەم ساڵح.



لەناوخۆیی كوردستان میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان بەنەرمی لەپشت ئاڕاستەكردنی خۆپیشاندانەكانەوەیە، هاوكات  پارتی ڕێكخستنەكانی موسڵیان لەو بوارەدا بەكارهێناوە، هەر لەسەرەتاشەوە پارتی و خودی مەسعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی وەكو حیزب و حكومەت پەیامی سەرەخۆشیان نارد.

بەگوێرەی "زانیاری" سەرچاوەیەكی "وڵات" لە موسڵ ئەم پشتیوانیەی پارتی بۆ خەڵكی لێقەوماو بەنهێنیش هەبووە چونكە نوێنەری پارتی چووەتە لای سەرۆك عەشیرەتەكان و پشتیوانی پارتیان دوپاتكردووەتەوە و هاوكان خەڵكە تەعزییە بارەكەشیان بەسەركردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی وڵات لەموسڵەوە ئەوەشی ووت "پارتی ئامانجی لەهەموو ئەو پتشیوانیە لێدانە لە پێگەی بەرهەم ساڵح، پاشان بەهێزكردنی پێگەی داهاتووی خۆی وە حیزب و كەسایەتی بارزانی لەناو دڵی خەڵكی شارەكە، ئەمەش لەپێناو كۆكردنەوەی ڕێكخستن جێپێ لێكژكردنی پارتەكانی دیكە لەوێنەی "یەكێتی" لەناو كوردەكانی موسڵ.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی "وڵات" دابەزینی پارتی بەبەهێزی لەم ڕووداوە بۆ لادانی فۆكەسی میدیا و سیاسیەكان بوو لەسەر كۆبونەوەی نەورۆزی دووكان كە زۆرێك لە سیاسیە عێراقیەكان بەتایبەت سوننەكان لەدووكان لەدەوری مێزی یەكێتی كۆببونەوە و داوەتی بەرهەم ساڵح بوون، بۆیە لەم ڕێگەیەوە ئیحراجیان كردن.

پارتی لەم یارییە سیاسیە كەڤەرێكی میدیایی گەورەی دروستكردووە و  بەردەوام ئاڕاستەی ڕووداوەكە گۆرانكاری بەسەردا دەهێنێت، ڕەنگە لەچەند ڕۆژی داهاتوشدا ئەگەرەكان زیاتر ڕووندەبێتەوە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085