نوێترین

recent

06/03/2019

ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید: هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غداد ناكات

ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراى ده‌كات، "هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه‌ نه‌وتى خۆیى ڕاده‌ستى به‌غداد نه‌كات".
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید له‌میانه‌ى كۆربه‌ندى زانكۆى ئه‌مریكى له‌ سلێمانى ووتى "ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە نەوتەکەی نەداتە بەغدا، بەغدادیش بەپێی میزانییەی 2019 مانگانە 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مامۆستایان دەنێرێت".
به‌گوێره‌ى بودجەى 2019ی عێراق بە بڕى 112 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا 12.67 جێگیرکراوە، لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەغداوە بفرۆشێت، بەڵام لە ئەگەری رەوانەنەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەغداوە ئەوا تەنها 522 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
پێشتر "وڵات" ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو، كه‌ ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان نیچیرڤان بارزانى قایلردووه‌ كه‌ هه‌رێم نه‌وتى خۆى ڕاده‌ستى به‌غداد نه‌كات و سه‌ربه‌خۆ بیفرۆشێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085