نوێترین

recent

06/03/2019

قوباد تاڵەبانی: دەمێکە بڕیارمان داوە پاشەکەوتی مووچە هه‌ڵبگرین


 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێكه‌ بڕیاری ئه‌وه‌یداوای پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لابدات. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی، سلێمانی رایگه‌یاند، "دەمێکە بڕیاری ئەوەمان داوە کە ئەبێت پاشەکەوتی مووچە لاببرێت، ئێمە لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی دەستوور و بودجە و ئەو کێشانەی هەڵپەسێردراون رێکبکەوین"، دڵنیاییشدا له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گه‌نه‌ رێککەوتن.
تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ وتاری ده‌ستپێكی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند، عێراق لە جەنگێکی تردایە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، داعش لە ئێستادا خاوەنی خاک نییە و بووەتە رێکخراوێکی تیرۆرستی.
رونیشیكرده‌وه‌، "لە ئێستادا پەیوەندییەکی بەهێزتر و کاریگەرتر هەیە لە نێوان هەرێم و عێراقدا، دوو رۆژ بەر لە ئێستا هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێشخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرا، بۆیە بە حکومەتێکی نوێ لە بەغداد و هەرێم بە پابەندبوونی هەردوو حکومەت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان و هەماهەنگییەکانیان ئەوا دڵنیام ئەو دەرفەتە مێژووییەی بۆمان رەخساوە دەبێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و کوردستانیش".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085