

بەگوێرەی زانیاری سەرۆچاویەكی تایبەت بۆ "وڵات" دوای ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی بەشێك لەسەركردایەتی یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور شیخ جەنگی نیگەرانیان دەربڕیوە لەشێوزای ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی و پێیان وایە "سەنگ و پێگەی یەكێتی لە ڕێكەوتنەكە لاسەنگە".
بەگوێرەی ووتەی سەرچاوەكە "یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەملاملانێكەدا نەفەسی كورتبووە نەیتوانیوە لەگەڵ پارتی ملانێی دوردرێژبكات، بۆیە پارتی ئەم هەلەی قۆستوەتەوە بەمەرجی ئاسان لەملانێكە رزگاری بووە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ووت "لاهور شێخ جەنگی خودی خۆی نیگەرانبووە، پێی وایە دەكرا یەكێتی لەم ڕێكەوتنە پشكی باشتر بپچڕێت و نەوەكو ئەوەی ئێستا كە پارتی زیاتر لەم دۆخەدا پشكی باشتری بردووە".
ڕۆژی 4 ئازار لەشاری هەولێر یەكێتی و پارتی پێكەوە ڕێكەوتنێكیان واژوكرد، كە تێیدا پێكهێنانی حكومەت و پارێزگاری كەركوكی تێدا یەكلایی كرایەوە