
وڵات میدیا:سیدنی لیرۆی دویەر خانمە یاریزانی ئۆرلاندۆ پراید بە دوو گیانی بەشداری مەشقەکانی کرد.
سیدنی یەکێک لە دیارترین خانمە یاریزانەکانە و خاوەنی ٧٧ یاری نێودەوڵەتییە، ناوبراو پێنج مانگ و نیوە سکپڕە و دوو گیانییەکەی بە روونی بە جەستەییەوە دیارە لەگەڵ ئەوەشدا خەریکی خۆئامادەکارییە بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەمریکی کە مانگی داهاتوو دەست پێدەکات.
سەبارەت بەوەی چ کارێک دەتوانێت بکات لەنێو یاریگا بەو بارودۆخەوە وتی “تەنها ئەو شتانە دەکەم کە بەرییەککەوتنی تێدانیە، وەک وەرگرتنی تۆپ و دابەشکردنی تۆپ، بەخێرایی رانەکەم و تابتوانم خۆم لە بارودۆخی توند دوور رادەگرم”.
یاریزانە ٢٨ ساڵەکە براوەی ئۆڵەمپی ٢٠١٢ و جامی جیهانی ٢٠١٥ و چەند پاڵەوانێتییەکی دیکەیە لەگەڵ ئەمریکا.