نوێترین

recent

05/03/2019

بزانه‌ ئاوات بۆكانى له‌كوێ خۆى ڕاده‌ستى پۆلیس كردووه‌ ؟


ئاوات بوكانی، دوای دوو مانگ لەو تاوانەی خراوەتە پاڵی خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە كرد، كە داواكراوە بە مادەی 405 لە دادگای كۆیە.
عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/3/2019، کاتژمێر 4:30 خولەک، گۆرانیبێژی میللی ئاوات بۆكانی كە داوا كراوە بە مادەی 405 خۆی ڕادەستی پۆلیسی كۆیە كرد.
شەوی 9/1/2019، ئاوات بۆکانی لە سەیرانگەی چنارۆک لە کۆیە، لەگەڵ دوو ھاوڕێی کە خەڵکی ھەولێرن، دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر تەقەیان لێ دەکات و دوو کەسیان بریندار دەکات.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085