
به‌رنامه‌ی چرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنیى به‌نێوبانگ، نهێنییه‌كی دیكه‌ی دوایین یاری كلاسیكۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "جیرارد پیكێی به‌رگریكاری بارسێلۆنا سووكایه‌تی به ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبه‌ری لاوی ریال مه‌درید كردووه".
وه‌ك ئه‌و به‌رنامه‌یه باسی ده‌كات، ڤینیسیۆس زۆر تووڕه بووه له پیكێ، بۆیه چووه‌ته لای پیكێ و پێیگوتووه "پێویسته رێز له جه‌ماوه‌ر بگری، ئێمه ده‌مانه‌وێ كه‌شی ناو یاریگه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه".
ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌باره‌ی وه‌ڵامی پیكێ بۆ ڤینیسیۆس، ده‌ڵێت "پیكێ ده‌ستی له‌سه‌ر شانی داناوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه پێیگوتووه، تۆ چی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو شتانه‌وه ده‌زانی؟ كوڕم تۆ هێشتا منداڵی، ئه‌و شتانه له تۆ گه‌وره‌ترن، وا باشه جارێ بایه‌خ به كاره‌كانی خۆت بده‌ی".