
سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی چووە پاڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێو دەڵێت جگە لەنەوەی نوێ تەواوی حیزبە كوردییەكان خەڵكیان لەبیركردوەو سەرقاڵی دابەشكردنی كێكی دەسەڵاتن.
سوروە عەبدولواحید دەشڵێت: هیچ حیزبێك بەدیناكەم بەرگری لەمافی هاووڵاتیان بكات و داوای بەدیهێنانی ژیانێكی شەرفمەندانە بكات بۆیان جگە لەنەوەی نوێ، بۆیە بڕیامدا لەڕیزەكانی نەوەی نوێ وەك خۆبەخشێك درێژە بە خەبات بدەم لەپێناو چاكسازی ئیداری و دارایی و سیاسی لە وڵاتەكەم.
سروە عەبدالواحید ئاماژە بەوەش دەكات، نەوەی نوێ كاردەكات لەپێناو گەیشتنی گەنجان بەناوەندی بڕیاری سیاسی و بڕوای بەوەیە، كە ژنان شەریكێكی گرنگن لەبنیاتنان، تەبەنی مافی هاوڵاتبون دەكات لەڕێی پرۆگرامێكی تێروتەسەل بۆ گەشەسەندنی ئابوری لەوڵات و بەرقەراركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەیدا هاتووە، لەگەڵ "هاوڕێكانم لەجوڵانەوەكە و بەپشتیوانی هاوڵاتیان كاردەكەم لەپێناو بنیاتنانی نیشتمانێكی دامەزراوەیی خاڵی لە گەندەڵی، لەگەڵ ئەوەی دەزانین ئەركەكەمان ئاسان نییە، بەڵام ئیرادەیەكی بەهێزمان هەیە بۆ بەدیهێنانی و، لە دەنگی دەسەڵاتی گەندەڵكار ناترسین و بەردەوام دەبین لەهەڵماڵینی درۆكانیان".