
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، ڕایگەیاند “ئەمڕۆ بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كورستان پێویستی بەقوربانی دان و یەكڕیزیه، پێویستی بەوە هەیە هەموو لایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی سەقفی داواكاریەیكانی خۆیان كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی ڕێكبكەون”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق، ناوبراو له گوتاری هەینیدا باسیشی لە یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ی گەلی كورد دژی ڕژێمی بەعس كردووە و ڕایگەیاندووە “پێویستە هەمووكاتێك سود و پەند و وانە لەم ڕووداوانه وەربگرین كەبەسەر میللەتەكەماندا هاتووە”.
ڕاشیگەیاند “ڕاپەڕین شانازیێكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان و ئەم هەرێمە، ئەم راپەڕینە یەكەم جار بەفەزڵ و گەورەیی خوا پاشان بەیەكڕیزی مللەتەكەمان ئەنجام درا”