
وڵات مێدیا : تایبه‌ت
به پێی چه‌ند زانیاریه‌كی تایبه‌ت و نهێنی كه وڵات مێدیا له ناو هه‌رسێك حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر زۆر دۆسیه‌ی تایبه‌ت و گه‌وره و په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌ت و نێوان حیزبه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ڕیكه‌وتنی كۆتایی و به‌مزوانه‌ش له ئه‌مرۆ واقعدا ئاشكرا ده‌بن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی وڵات مێدیا كه له ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راست كرده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه زیاتر قسه‌ی كرد و ووتی : ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان باشه و ئه‌شمانه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌لكێشی حكومه‌ت بكه‌ین و ئاماده‌شین له پۆسته‌كانی یه‌كێتی بده‌ین به گۆڕان به‌و مه‌رجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران پشت له پارتی نه‌كات و هاو هه‌ڵوێست و هاوكاری راسته‌قینه‌ی بێت له چوار ساڵی ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا
هه‌روه‌ها وڵات مێدیا زانیویشیه‌تی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ڕێكه‌وتوون كه ڕۆژی 18ی شوبات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه بچنه پارله‌مانی كوردستانه‌وه‌و بریار له پێكهێنانی حكومه‌ت بده‌ن به بێ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت یه‌كێتی.
لای خۆشیه‌وه ئه‌ندامێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وڵات مێدیا دواو نه‌یشارده‌وه كه ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌و ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش ده‌مێكه كاری بۆ ده‌كرێت و چه‌ندین جاریش به نهنێنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزب كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی دیكه كردووه به ڵام له هه‌موویان دیارتر كاركردن بووه بۆ لاوازكردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
وڵات مێدیا هه‌ولیدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه ڕای فه‌رمی یه‌كێتی وه‌ك حیزب وه‌ربگرێت به‌ڵام هیچكام له ئه‌ندامه باڵاكانی یه‌كێتی ئاماده نه‌بوون وه‌ك حیزب قسه‌ی كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه بۆ وڵات مێدیا بكه‌ن به‌ڵام یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه وڵات مێدیا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌وپرسه په‌یوه‌ندی پێوه كردبوو ته‌نها ئه‌وه‌ندی وت كه : یه‌كێتی ماوه‌یه‌كه به ڕوونی هه‌ستی به پلانگێریه‌ك كردووه له لایه‌ن پارتی و گۆڕانه‌وه‌و به‌وردیش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و به‌ڵام ڕیگه‌ش نادات كه پارتی و گۆڕان له سه‌ر حیسابی یه‌كێتی گرێكوێره‌یه‌ك ی تر بۆ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم زیاد بكه‌ن
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پاكێجه تایبه‌ته‌یكه‌ی یه‌كێتی كه حكومه‌تی كوردستان و كه‌ركو و حكومه‌تی عێراقی به‌یه‌كه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی بۆ وڵات وتی :به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه پارتی و نه گۆران با بیر له جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی