
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كو یه‌كێتی خۆیان به خاوه‌نی ریفراندۆم ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندوە" یه‌كێتی له سه‌ره‌تاوه به درووشمیمافی چاره‌ی خۆنووسین له‌سه‌ر دڵمان ده‌نووسین بڕوای به پرسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆ نووسین هه‌بووه هه‌موو كاتێك پاڵپشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان كه پشكی یه‌كێتی بووه و پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك و به شێوه‌یه‌كی كاتی پڕكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرینه‌وه.