نوێترین

recent

17/06/2017

ڕایفراندۆم و نەبوونی ئینتیمای نەتەوەیی لای تاکی کورد




-ماوەیەکە  ڕیفراندۆم وسەربەخۆیی بۆتە باس وخواسی گەرمی  خەڵکی کوردستان ومیدیاکان 


ئەمەش پاش کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان  کەبڕیاری ڕیفراندۆم بۆسەبەخۆیی یان دا لەپیرمام!  هەموو گەلی کورد ئەو ڕاستیە ئەزانێت یەکێتی  لەشاخ شاریش  هەڵگری مەشخەڵی(  سەربەخۆیی ومافی چارەی خۆنوسین  بۆ تاکی کورد)  ...


بەڵام جێگای داخە  هەدنێك لایەن بە لایەکی تردا ئەم پرسە ئەشكێننەوە بەتایبەت  هاوڕێیانی  گۆڕان لەکاتێك دا  کە جەنابی کاك نەوشیروانی خوالێخۆش بوو ڕابەری مەشەخەڵی سەبەخۆی بوو لەناویەکێتی دا.  ئایا نە ئەکرا  کۆبوونەوەکە بکرابایە بەکۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەکان ! بەڵا  بۆ لەبەرچی  ناوئ ئەنێن دەوڵەتی پارتی  !!! ئایا پارتی بێ یەکێتی لایەنەکان ئەتوانێت ڕیفراندۆم وسەربخۆیی  ئەنجام  بدات!! بێ گوومان نەخێر بەڵام هەدنێك میدیای بێ کار وسۆشیال میدیاو چەند پەیجێکی پاتاڵ  وایان کردوە  کە پارتیان کردوە بەخاوەن وهەڵگری مەشخەڵی  ڕیفراندۆم و سەربەخۆی ئەمەش  بەهۆی ئەوەی گۆڕان کاڵفامانە بۆ شتەکان دەچن لەکاتێك دا بەبێ گۆڕان ڕیفراندۆم ئەنجام نادرێت وناگوونجێت  ...من دڵنیام  ڕیفراندۆم هەر ئەکرێت  وەگۆڕانیش لەکۆتا ساتەکان بەشداری ئەکەن بۆیە باشتر وایە  (پارتی بەتەنها  نەکرێت بەخاوەنی ڕیفراندۆم بەپێچەوانەوە ئەوە یەکێتی وگۆڕان ولایەنەکانی دیکەن  خاوەنی پڕۆژەی ڕیفراندۆم وسەربەخۆیین) 



    -ئەوەی زۆر گرنگە بکرێت پێش ڕیفراندۆم  


١-گەڕانەوەی متمانەیە بۆ تاکی کورد ئەویش بەم شێو- دەبێت بارو گوزەرانی خەڵکی باش بکرێت نیوو مووچە نەمێنێت و هەلی کارو دامەزراندن  قۆرخ نەکریت بێ جیاوازی بۆ هەموو تاکێکی کورد بێت!  ئەگەر ئەمە نەکرێت دڵنیابن هیچ تاکێك ئامادە نیە ئەوانەی نەبن کە بەرژەوەندیان هەیە لەئێستادا" دەنگ بە ڕیفراندۆم بدات یان بەشداری پرۆسەکە بکەن

 لەوکاتەدا دەبێت .مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەبێت ئەو ڕاستیە باش بزانێت کە ڕیفراندۆمە %٢٠ خەڵك بەشداری تێدا ناکەن ئەگەر ئینتیمای نەتەوەیی نەگێڕنەوە بۆ تاکی کورد وخەڵك خۆش گوزەران نەکرێت

ئەرێ کاکی برا گریمان ڕیفراندۆم کرا سەربەخۆیش ڕاگەیەندرا! بەدڵنیایەوە هەموو دراوسێکانی هەرێمی کوردستان بەئێران عێراق و سوریا وتورکیا  دەرگا بەسەر کوردستان دا دائەخەن.

.بەپێی لێدوانی ووڵاتە زلهێزەکانی ڕوسیاو ئەمریکا وبەریطانیا  لەئێستا دا ڕیفراندۆم بەکارێکی هەڵە ونەگونجاو  ئەزانن..


    بەهەزاران پرسیار دێتە پێشەوە  لەوانە


-ئایا تاکی کورد وخەڵکی کوردستان بەرگەی ئەو برسێتی یە ئەگرن کە چاوەڕوان نەکراو ئەبێت!! لەکاتك دا و لەئێستادا خەڵکی کوردستان بەقەیرانێکی سەخت داتێئەپەڕن!
-ئایا تاکی کور ئامادەیە لە ڕووبەڕی دوژمنانی سەبەخۆیی و ڕیفراندۆم گیانی خۆی بەخت بکات!!

-ئایا  سەرکردایەتی کورد نەوت بەکوێ ئەفرۆشێت! لەکاتێك دا نە ڕێگای ئاویی مان هەیە وەك ووڵاتی (قەتەر) نە ڕێگای ووشکانی ..کەرتی کشتووکالیش هێندە لاوازە ناکرێت پشتی پی ببەسترێت  

بۆیە پێویستە  ناوماڵی کورد ڕێك بخرێتەوە پەرلەمان  کارابکرێتەوە   چوونکە پەرلەمان تاکە سەزگای شەرعی  خەڵکی کوردستانە     هەرمەرجێك بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان!  بە حیزبی کردنی پەرلەمان و دام ودەزگاکانی حکومەت و   پرۆسەی ڕیفراندۆمە.


لەفەیس بووکی نووسەر : عطا حـــــاجی عبدالله وەرگیراوە

17/06/2017
Picsart-24-02-23-21-31-09-085