
په‌رله‌مانتاریكی گۆڕانپپه‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات "ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و پلانه سیاسیه ئاماده‌کرد، که باس له داڕوخاندنی ئابوری سلێمانی و که‌رکوک ده‌کات ڕه‌وانه‌ی ئێوش كراوه و ده‌شڵێت " چه‌ند به‌رپرسێكتان تووشی شۆك بوون".
عه‌لی حه‌مه صاڵح له‌و په‌یامه ، كه‌له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی ئاشكرا ده‌كات "به‌قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتی، دووچاری شۆک بوون، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان خوێندووه‌ته‌وه."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه صاڵح
به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی ئه‌و پلانه سیاسیه ئاماده‌کرد، که باس له داڕوخاندنی ئابوری سلێمانی و که‌رکوک ده‌کات.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئێوه‌ش ڕه‌وانه‌کراوه.
به‌قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتی، دووچاری شۆک بوون، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان خوێندووه‌ته‌وه.
له ساڵی ٢٠٠٧ به پلان ڕێگه له هه‌موو گه‌شه‌کردنێکی سنوری که‌رکوک و سلێمانی کراوه.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا باس له‌وه کراوه، که چۆن پلان دانراوه له ڕووی نه‌وت و گازی سروشتی سزای ئه‌م ناوچه‌یه دراوه.
چۆن کار بۆ دروستکردنی گرفت بۆ هه‌موو کۆمپانیاکان کراوه‌و سه‌ریشیگرتووه.
رونکردنه‌وه دراوه له‌باره‌ی داڕوخاندنی سه‌رخان و ژێرخانی ئابوری..
چۆن که‌رتی پیشه‌سازی دووچاری داڕوخانکراوه؟
چۆن کۆمپانیاکان مایه‌پوچکراوه!
چۆن به‌پلان بێ‌کاری و هه‌ژاری زیادکراوه.
به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پلانه؛ هه‌موو کوردستان دووچاری قه‌یران ده‌کات و له‌ناویشیاندا سلێمانی و که‌رکوک دووچاری داڕوخان ده‌بن، خه‌ڵکی ئه‌م شاروشارۆچکانه ده‌بنه قوربانی.
بۆ زانین: مانگی ئه‌یلول و هاوکات له‌گه‌ڵ کاتی ڕیفرانۆمدا؛ داناگازو هاوبه‌شه‌کانی سکاڵایه‌ک ده‌جوڵێنن له‌سه‌ر کێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆرمۆر، داوای ٢٦.٥ ملیار دۆلار ده‌کات(موچه‌ی پێنج ساڵی فه‌رمانبه‌رانه).
هه‌موان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌کی گه‌وره‌داین، ئێوه به‌رپرسن له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند که‌سێکی به‌رژه‌وه‌ندی خواز، که ته‌نیا خه‌می وه‌رگرتنی پاره‌یانه بۆ خۆیان..
سبه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیتان هه‌یه، به‌هیوام کاری جدی له‌سه‌ر بکه‌ن.
ئایا ده‌کرێت ئه‌م ناوچه بکرێته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سێک؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح