وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کە کێ له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نییە، ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی گۆڕەپانی سیاسی، دەشڵێت:"زۆرینه‌یه‌ک ئاماده‌یه بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، کە نەک ته‌نها یه‌کێتی و پارتی، ڕه‌نگه لایه‌نی تریش بەشداربن".
دوای ئەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواکارییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق-ی ڕەتکردەوە بۆ گۆڕینی د.یوسف محمەد، سەرۆکی پەرلەمان، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که یه‌کێتی و پارتی به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی په‌رله‌مان کارا بکه‌نه‌وه و سه‌رۆکایه‌تیه‌کی نوێ بۆ په‌رله‌مان دیاری بکه‌ن.
"پارتی ئەو دەنگانەی کشاندەوە، کە دابووی بە سەرۆکی پەرلەمان"
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان-عیراق، له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له‌و باره‌یه‌وه به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"پێکهاتنی سه‌رۆکایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان له به‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنی سیاسی پێک هاتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان بوو بە سه‌کۆی ئیهانه‌کردن، بۆیه پارتی دیموکراتی کوردستان کۆی ده‌نگه‌کانی که دابوویه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کشاندیه‌وه و سه‌رۆکی په‌رله‌مان متمانی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه".
عەتا شێخ حەسەن، وتیشی:"پێویسته جارێکی تر به ڕێککه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کان سه‌رۆکایه‌یه‌کی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێته‌وه".
"زۆرینەیەک ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکی نوێ"
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا له ئێستادا هیچ هه‌نگاوێکیان ناوه بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزێکی تری سیاسی، ناوبراو وتی:"ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین ئێستا زۆرینه‌یه‌ک ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیه‌کی نوێ بۆ په‌رله‌مان، کاراکردنەوەی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ شتێکی دیموکراسی و ئسوڵی و یاساییه".
"کێ له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نییە، ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی گۆڕەپانی سیاسی"
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، پێی وایە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم سیناریۆ نوێیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان جێبەجێ دەکرێت و وتی:"ئه‌گه‌ر هه‌یه و زۆر نزیکه، ڕه‌نگه هێزی تریش به‌شداربێت، نه‌ک ته‌نها یه‌کێتی و پارتی، من پێم وایه پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت داڕشته‌نه‌وه‌ی بۆ بکرێت، کێ له‌گه‌ڵ پرسی ڕیفرادۆمه که پرسێکی چاره‌نوسسازه، ده‌بێت به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی سیاسی، کێش له‌گه‌ڵی نییه ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی گۆڕەپانی سیاسی، ڕه‌نگه ناسنامه‌ی نیشتیمانیش ون بکات، نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌رگرێت و چه‌ند کورسی هه‌بێت".
"گۆڕان هاتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنی پێشنیارەکەی بارزانی"
سەبارەت بە پاشگەزبوونەوە لە پیشنیارەکەی پارتی بۆ گۆڕینی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی، وتی:"کاک مه‌سعود له‌کاتی خۆیدا پێشنیاری کرد بۆ گۆڕانکاری له سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمدا، که ده‌بوو له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی پێبکردایه، به‌ڵام به‌داخەوه هه‌ندێک لایه‌ن، له‌ناویشیاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌هاته پێشه‌وه و ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌کرا".
"ڕیفراندۆم پرسێکی سیاسییه نه‌ک یاسایی"
ناوبراو، پێی وابوو که ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به کارا کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه، چونکه یاسا هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم که له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه و وتی:"یاسای ژماره چواری ساڵی ٢٠١٤http://www.kurdistan-parliament.org/files/articles/020914010617.pdf یاسای په‌رله‌مانی کوردستانه ده‌توانرێت کاری پێبکرێت، که ده‌سه‌ڵاتی داوه به کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان که ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات، به‌ڕای من ئه‌م پرسه پرسێکی سیاسییه نه‌ک یاسایی، وه ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت هه‌وڵه بۆ پەک‌خستن و دواخستنی ڕیفراندۆم، به‌تایبه‌ت له‌م کاته مێژوویه‌دا که پرسه‌که هاتۆته پێش".
شایه‌نی باسکرنە، له یاسای ژماره چواری ساڵی ٢٠١٤ که له په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانه‌وه ده‌رچووه، باس له‌وه نه‌کراوه که کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی یاسای هه‌یه بۆ ئه‌نجانمدانی ڕیفراندۆم، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی ڕێسای دراوه‌تێ بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی.