نوێترین

recent

10/05/2017

ئەوقافی دهۆك داوا لە مامۆستایانی ئایینیی دەكات لە دژی پەكەكە وتار بدەن




لە نووسراوێكی ڕەسمیدا كە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای دهۆك ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینیی وتاربێژی ئەو سنووره‌ی كردووە داوایان لێ دەكات كە وتاری هەینییان لە دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ״پەكەكە״ پێشكەش بكەن و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كە هۆكار بوون بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە و ئەو هێزە كوردییەش بە ماركسی و دژ بە ئایینی ئیسلام ناو دەبات.

  لە نووسراوەكەدا كە كۆپییەكی دەست ״ئاژانسی وڵات״ كەوتووە و لە 26ی-4دا دەرچووە، چەند ڕۆژێك دوای ئەو هێرشە بووە كە فڕۆكە سەربازییەكانی توركیا كردیانە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و شنگال و بە هۆیەوە ژمارەیەك شەڕڤان و پێشمەرگەی هەرێم شەهید بوون.

لە نووسراوەكەدا كە ئیمزای جیهاد حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆكی لەسەره‌، هاتووە: ״هیوادارین ئێوەی بەڕێز ئەو بابەتەی كە ئێمە بۆ ئێوەی بەڕێزمان دەستنیشان كردووه‌، بابەتی (محبە الوطن و وجوب المحافظە علیه و الدفاع عنه) لە وتاری خۆتاندا باسی بكەن، تایبەت بە ڕووداوەكانی شنگال، كە لایەنێكی دەرەكی لە كوردانی پارچەیەكی تر، بوونەتە هۆكاری خوێنڕژاندن و شەهیدكردنی پێشمەرگەی قارەمان و ئاوەدان نەكردنەوەی گوندەكانمان״.

جیهاد حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆك بە ئەوەی ئاشکراکرد : ״نووسراومان ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینیی كردووە تا سەبارەت بە ڕووداوەكانی شنگال وتار بدەن، بەڵام قسەمان بە پەكەكە نەوتووە.״ 

هاوپێچ لەگەڵ نووسراوەكەدا دەقی وتارێك بە هەمان ناونیشانەوە بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینیی كراوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بچێتە دەر و پەیوەندیی هەرێم و وڵاتانی ناوچەكە لەبەرچاو بگرێت و پەكەكەش تۆمەتبار دەكات بە دەستگرتن بەسەر زەویوزاری هاووڵاتیان و ترساندنیان و دەسنووێت: ״پەكەكە لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای ماركسی و نائایینیی درووست كراوە و دژ بە ئایینی ئیسلامن و لە ساتی دامەزراندنییەوە جگە لە وێرانكاریی هیچی بۆ كورد دەستەبەر نه‌كردووە״.

پێشتر لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی ئاژانسی وڵات کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٦ وێنەی کۆمەڵێك گەریلای بڵاوکردەوە لە ناومزگەوتێکدا کە خەریکی نوێژکردنن

وە وڵات ئەوکات لە ڕێگەی سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئاین لە ناو پەکەکەدا لە داوی خاك و ئازادیەوەیەو هەر گەریلایەك ئازادە لەسەر کام دین و ئاین دەبێت

لینکی هەواڵەکە بە وێنەوە

http://wllat-net.blogspot.com/2016/03/blog-post.html
Picsart-24-02-23-21-31-09-085