هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە نوسینێکدا لەسەر بەڵگەنامەیەک لەبارەی ماڵباتی بارزانییەوە نوسیویەتی ئەم بنەماڵەیە لەبەر گومانێک یاخود ململانێیەکی ناوخۆ دەستی نەپاراستوە لەکوشتنی کەسە دڵسۆزەکانی خۆی، بۆ نمونە شیخ محەمەدی هەرسین و فەرەیدون جوانڕۆیی.
دەقی نوسینەکەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد
بۆ "سەرکردە" خۆفرۆشەکانی یەکێتی: دەرسێک لە مێژوەوە
لاپەڕەکانی مێژوی زیاتر لە نیو سەدەی بنەماڵەی بارزانی سورن بە خوێنی هەزاران تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر، کە هەندێکیان ڕاستەوخۆ هیچ ململانێیەکیان لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەدا نەبووە، بۆ نمونە تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. جگەلە ئەم تێکۆشەرانە، چەندین کەسایەتی و بنەماڵە و سەرۆک عەشیرەت، کە بارزانییەکان بە مەترسییان داناون بۆسەر بەرژەوەندی بنەماڵەکەیان، ئەوانیش بە دڕەندانەترین شێوە لەناوبراون.
ئەوەی جێی تێڕوانینە، ئەم بنەماڵەیە لەبەر گومانێک یاخود ململانێیەکی ناوخۆ دەستی نەپاراستوە لەکوشتنی کەسە دڵسۆزەکانی خۆی، بۆ نمونە شیخ محەمەدی هەرسین و فەرەیدون جوانڕۆیی.
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئێوەی خۆفرۆش لەکوێی ئەم ڕیزبەندییەدا جێتان ئەبێتەوە؟ بە پێوەرەکانی بنەماڵەی بارزانی ئێوە لە خانەی خائینەکاندان؛ ئەوانەی کە بۆ پارە و دەسەڵات حیزبەکەی خۆیان ئەفرۆشن. بنەماڵەی بارزانی تەنها خۆی بۆی هەیە خیانەت بکات، ئەوان ناوی ئەنێن "بەرژەوەندی بنەماڵە"، بەڵام ئێوە وەکو خائین سەیر ئەکرێن.
ئاگادارم کە سەدان ملیون دولارتان وەرگرتوە لە بارزانی بۆ ئەوەی یەکێتیی تەسلیم بکەن، بەڵام دڵنیا بن هەرگیز خێر لەو پارەیە نابینن. ئەو ڕۆژەی کە پارتی دەسەڵاتی ڕەهای ئەبێت، هەر ئەو ڕۆژە فەرمانی لەناوبردنی ئێوەش دەر ئەچێت!
ئەم بەڵگەیە ناوی کۆمەڵێک تێکۆشەری ئەم میللەتەی تێدایە، هەندێکیان تەنها بەقەڵەمەکەی خەباتی ئەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەمانە کۆسپ بون لەڕیی هەژمونی ئەم بنەماڵەیەدا، فەرمانی کوشتن یان گرتنیان بۆ دەرکرا، کە ئەمەش لای بنەماڵەی بارزانی کارێکی یەکجار ئاسانە، وەک ئاو خواردنەوە وایە.
بیرێک لەم چەند دێڕە بکەنەوە پێش خەوتن، هیوادارم خەونتان بزڕێنێت.