نوێترین

recent

26/10/2016

نەوشیروان مستەفا لەلەندەنەوە پەیامێك ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات



رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی بەریتانیاوە پەیامێك ئاڕاستەی بزوتنەوەكەی دەكات و پێیان دەڵێت "تاوتوێی كشانەوە لەحكومەتی هەرێم بكەن, و به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانى گۆڕأن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ نين".

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لەئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی لەوڵاتی بەریتانیایە، ئەو پەیامێكی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان و سەركردەكانی ئەو بزوتنەوەیە كردوە، بەوەی تاوتوێی كشانەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لەسەركردەكانی گۆڕان لەم كاتەدا لەگەڵ كشانەوە نین لەحكومەت.

بەپێی زانیارییەكان ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان دەستیكردوە بەكۆبونەوە ناوخۆییەكانی لەنێوان جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی و ژورەكانی ناو بزوتنەوەكە، بۆ تاوتۆێكردنی كشانەوە لەحكومەتی خۆجێیی و حكومەتی هەرێم، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانە، بەشێكی زۆری سەركردەكان لەگەڵ كشانەوە نین.

هاوكات ئەوەش زانراوە بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕێی كاراكردنەوەی پەرلەمان و كۆتایی هاتنی شەڕی موسڵ دەكات، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدات لەكشانەوە یاخود مانەوەیان لەناو حكومەتی هەرێم.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085