

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلول خۆپیشاندان لە شاری کفری بەڕێوەچوو دوای کاتژمێرێک هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە.
هاوکات سەرچاوەیەک لەناو خۆپیشاندەرانی شاری قەلادزێ وە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان چوار کەسیان لە خۆپیشاندەران دەستگیرکردووە و دوای نیوکاتژمێر ئازادیان کردوون.
خۆپیشاندەران لە قەڵادزێ دەستگیرکران...
لە کفری بە هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا...
ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلول خۆپیشاندان لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێم بەڕێوەچوو خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ لە سلێمانى لەبەردەم پارێزگارى سلێمانى و بەردەم پەروەردەى شارەکە بەڕێوە چوو.
لە هەڵەبجە و سەیدسادق لەناو بازاڕى هەردوو شارەکە بەڕێوەچوو.
لە کەلار لەبەردەم پەروەردە و لەکفرى لەبەردەم بانکى کفرى و لە دەربەندیخان لەناو بازاڕە خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
لە ڕانیە لەبەردەم پەروەردەى شارەکە و لەچەمچەماڵ لەبەردەم پەروەردەى چەمچەماڵ و لە تەکیەش لەناو بازاڕ خۆپیشاندان کرا.