نوێترین

recent

27/09/2016

27/09/2016  ئەو ڕۆژەی چەخامخەی یەکەم راپەڕینی تێدا درا بە ڵام بە خەو


کورد دەتوانێ برنجی کوردی و بنێشتی کوردی هەبێت،ئەتوانی بە ملەوەنی برنج بخوات و ڕۆژتا ئێوارەیش بنێشتەکەی بجاوێت و خۆ بدا بە خۆر،دەتوانن کفتەی سابونکەران و ماستی هەولێریان هەبێت،لە یەکی شەویشەوە بۆ سەروپێ ڕیز ببەستن،مانگی ڕەمەزانیش نەتوانن خۆیان شەربەتێک دروست بکەن،بە مەسینەو سەتڵ و قاپەوە ڕیز ببەستن لەبەردەم دوکانێکی شەربەت فرۆشیدا،ئیتر تۆ لە گوڵەبەڕۆژەو پاقلە خواردن بگەڕێن، بە تەشت بیخە بەردەستیان هێندەی چاو تروکاندنێ، هەمووی حەپەلووش ئەکەن.

گۆرانخواز ئەناسم کە بوە ئەندام پەڕلەمان وەک یەکێتی وپارتیەکان باخی کڕی،هەیانە ژنی دوەمی  هێناو لە هۆتێلی پێنچ ئەستێرەیدا ژنەی تاین بە کراسی سورەوە سەمای بۆ ئەکرد،کە وەختێک باسی ئەمانیشم کرد گۆرانەکان جوێنیان ئەدامێ،وەک ئەوەی قەیچێکا بۆ یەکێتی و پارتی ئەیدزن با ئێمەیش بیدزین،دەی عافیەتە ئێوە ڕاست و من سەگباب،ئاخر بۆیە پارتی هەڵسوڕاوتان ئەگرێت و سەرو برۆی ئەتاشێ ودەینێرێتەوە بۆ گردەکە بۆلای چوار خولەفاکەی ڕاشیدین.

کورد ئەتوانێ ئەوەندە بخوا تا ئینتەلا ئەکات،هەمیشە خۆی بدا لە تەل بە ژن وپیاویەوە،وەلێ کۆڵانو شەقامەکانی بۆگەن بکەن هەنگاوی بەسەردا دەنێت و چرکەی لێوە نایەت،من بە زۆر شت توڕە ئەبم،وەک ئەوەی کە ئەڵین"کوردی نیشتیمان پەروەر"،ئاخر ئەوەتەی هەم جگە فیشاڵ یەک کوردم نەدیوە نیشتیمان پەروەر بێت،خۆ ئەگەر وابوایە نیشتیمانی ئەبوو یان خۆشی ئەویست،جا کەسانێک نیستیمانیان نەبێت و خۆشیان نەوێ،چۆن ئەکرێ نیشتیمان پەروەر بن؟!.

کورد کە پارەی ئەبێت یان ژنێکی تر ئەهێنێت یان لە گردە مژەو سیتەک وشوقەکانی شاسوارو ڤێلاکانی ڕێگای هەولیر شەقڵاواو جێگاکانی تر سەرقاڵی کڕینی لەشی ژنان ئەبێت،یان ئەچێ بۆ شیمالی ئێران و لوبنان و ئەوروپای شەرقی،یەک کوڕە مەسئول و مەسئولم نەدیوە بێنە ئەوروپاو نەچنەجامخانەو قومارخانەکان.

بەوەیش تورە ئەبم کە درۆ ئەکەن و ئەڵین ساڵی 91  ڕاپەڕینمان کرد،وەک ئەوەی خۆم لەوێ نەبووبم یان بەشداریم نەکردبێت،ڕاستیەکەی ئەگەر ئێمەی کورد ڕاپەڕینمان کردایە بەعس ئیستایش لە  کوردوستان پیاسەی ئەکرد،ئەوەی ڕاپەڕینی کرد شەری خلیج و ڕاپەڕینی شیعەکانی جنوب و وەسەت و کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی عێراق بوو لە "شیمال حبیب" بۆ سەرکوتی شیعەکان،کەس نەما وئێمەیش ڕاپەڕینمان کرد، هەر کە جولاینەوە ئەمریکا فریامان کەوت و ناوچەی دژە فڕین و خەتی سی و شەشی کێشا،دەنا یەک ڕۆژ کۆپتەرێکو 12 دەبابە هاتن  کورد لە کوردوستان نەماو ولاتیان چۆڵ کردو ڕویان کردە شاخەکان ودوایش ناویان نا"کۆڕەو"،ئێمە تەنها جەبانین بۆیە هەمیشە ماڵەکانمان ئەبەینە ناو شاخەکان، تا خۆمان بپارێزین،میلەتی ئازاو چاونەترس لە قەراغ دەریاکاندا شار دروست ئەکەن.

ئەمڕۆیش ڕاپەڕین کرا،مامۆستایانی قوڕ بەسەر هاتوون داوای موچە دەکەن،هیوادارم پارەی مانگێ بدەن بە هەموو موچە خۆران،دلنیام ئەزانن کێشەی بێ موچە،هەیە بە شەش مانگ دەیخۆن وتا ئەو شەش مانگە بیر لە نارەزایەتی دەربڕین ناکەنەوە.

نارەزایەتی بۆ موجە ئاساییە لە کۆتاییدا دەکاتە سفر

ئارام ئەحمەد



27/09/2016  ئەو ڕۆژەی چەخامخەی یەکەم راپەڕینی تێدا درا بە ڵام بە خەو
Picsart-24-02-23-21-31-09-085