
په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی له په‌یمانگاكانی پیشه‌یی خوێندنی ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه كه وه‌رگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی بابه‌تی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت و نابێت له ٨٠ نمرە كه‌متر بێت.ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی له په‌یمانگاكانی پیشه‌یی خوێندنی ئینگلیزی پێنج ساڵی له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، گه‌رمیان، خوێندكارانی سنووری پارێزگاكانیان ده‌رچووی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی لای خواره‌وه به‌پێی پاریزگاكانیان داواكاریپێشكه‌ش بكه‌ن.ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی كه دانراون بۆ وەرگرتنی خوێندکاران:
دووه‌م: ٨٠ خوێندكار به‌گشتی وه‌رده‌گیرێن، بۆ هه‌ر به‌شێكیش ته‌نها ٢٠ خوێندكار وه‌رده‌گیرێـن.
سێیه‌م: خوێندنی په‌یمانگه له‌م پسپۆڕی و به‌شانه پێكدێـت:
-كۆمپیوته‌ر / ئای تی
چواره‌م: خوێندكاری پێشكه‌شكار له‌ھه‌ر به‌شێك وه‌ربگیرێت مافی گۆڕینی به‌شه‌كه‌ی نابێت .
پێنجه‌م: ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له په‌یمانگه ته‌نھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی ده‌بێت.
شه‌شه‌م: پرۆگرامه‌كانی پسپۆڕی و به‌شه‌كانی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌پێكراو له ساڵی دووه‌می خوێندن ده‌ستپێده‌كات.
حه‌وته‌م: پێشكه‌شكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه له رۆژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٥ ده‌ستپێده‌كات وه له رۆژی ٣٠ـی ئاب كۆتایی دێت.
هه‌شته‌م: خوێندكاری پێشكه‌شكار له‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه مافی پێشكه‌شكردنی ھه‌یه به كۆد و پاسۆردی خۆی كه پێشتر له قوتابخانه‌كه‌ی وه‌ریگرت، كه هه‌مان كۆد و پاسۆرده له رێگه‌یه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتووەته‌وه، واتا ده‌توانێت داخلی سیستمیE-Parwarda بێـت به‌هۆی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه وه به ئاره‌زووی خۆی یه‌كێك له به‌شه‌كان ھه‌ڵده‌بژێرێت و دواتر ته‌نھا كلیك له‌سه‌رئایكۆنی ناردن ده‌كات.