
دواى دێرحافر، له‌مه‌نبه‌جیش هێزه‌كانى شه‌رع په‌لامارى هه‌سه‌ده‌یانداو تێکشکێندران و كوژراوێكى زۆريان هه‌یه
ئه‌مشه‌و له‌دوو ناوچه‌ى جیاوازى سوریا، هێزه‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌یانداو سه‌ره‌نجامیش تێكشكێندران و ڕایانکرد.
به‌گوێره‌ى زانیارییە میدیاییەکان، دواى تێكشكاندنى گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌شارى دێرحافر-ى سه‌ر به‌حه‌له‌ب، له‌مه‌نبه‌جیش هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده.
له‌هه‌ردوو قۆڵى (خه‌فسه‌و گه‌یاریه) له‌مه‌نبه‌ج، هێزه‌كانى شه‌رع هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام شه‌ڕڤانانى كورد به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌و (9) چه‌كدارى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كوژراون.
هاوکات،به‌بڕیارى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، هێزێكى زۆر به‌ئاراسته‌ى هه‌ردوو ناوچه‌ى شه‌ڕ جوڵه‌ى پێكراوه‌و چه‌كى قورسیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناوچه‌كانى شه‌ڕ گواستوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان له‌ئێستادا له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى شه‌ڕ تاڕاده‌یه‌ك ئارامى هه‌یه، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئاماده‌باشى خۆى بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى دیكه گرتوه‌ته‌به‌ر.
ئەو هێرشانە له‌كاتێكدایه، هەر ئەمشەو هێزێك به‌ناوى (العمشات) كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رجه‌م چه‌ك‌و جبه‌خانه‌و موچه‌شى له‌لایه‌ن توركیاوه دابینده‌كرێت، له‌شارى دێرحافر هێرشیكرده‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و تێكیانشكاندن.
هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکیان لەسەر گرژییەکانی ئەمشەوی سوریا بڵاوکردەوە:"هەسەدە مافی بەرگری ڕەوای بەکارهێناوە لە دێر حەفار"ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو پروپاگەندانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن "بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا" بڵاوکراونەتەوە، گوایە خاڵەکانیان لەلایەن هەسەدەوە هێرشیان کراوەتەسەر.
هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە بە پێچەوانەوە، "گرووپە نابەرپرسیارەکان" کە لەناو ڕیزەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریادان، بەردەوامن لە هەراسانکردن و هێرشە دووبارەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دێر حافر.
وەک نموونە، هەسەدە ئاماژە بەوە دەدات کە شەوی شەممەی رابردوو، ئەو گرووپانە زیاتر لە دە گوللە تۆپیان بەبێ هیچ پاساوێک ئاراستەی ناوچە مەدەنی نشینەکان کردووە، لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا، هێزەکانی هەسەدە مافی تەواوی خۆیان لە بەرگریکردن لە خۆیان و وەڵامدانەوەی سەرچاوەی هێرشەکان بەکارهێناوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە روونیشیدەکاتەوە کە هەوڵەکانی "وەزارەتی بەرگری" بۆ پێچەوانەکردنەوەی راستییەکان و چەواشەکردنی رای گشتی خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناکات.
ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی قەسەدە زۆرترین ئاستی خۆگرتنیان بەرامبەر هێرش و وروژاندنە دووبارەکانی ئەو گرووپانە پیشانداوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە هەڵکەندنی خەندەق و گواستنەوەی چەکدار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ خراپی نیازیان بۆ زیادکردنی گرژییەکان.
لە کۆتاییدا، هەسەدە لە کاتێکدا جەخت لەسەر پێویستی رێزگرتن لە ئاگربەست دەکاتەوە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی سوریا دەکات بەرپرسیارێتییەکانیان هەڵبگرن و کۆنترۆڵی ئەو گرووپە نابەرپرسیارانە بکەن کە لەژێر کۆنترۆڵیان دان.