نوێترین

recent

02/08/2025

دانا عبدالکریم.ئەو کاتەی خۆمان نەوتمان دەفرۆشت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچە لەکاتی خۆی دا دابەش دەکرا.

 







وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم دەڵێت: مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە و دەشڵێت: ئەگەر حكومەتی عێراق شایستەی دارایی بەپێی یاسای بودجە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی هەیە مووچە دابەشبكات.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو پێیەی مووچە تەنها پەیوەندیدارنییە بە مووچەخۆرانەوە، بەڵكو كاریگەری لەسەر دۆخی بازاڕ هەبووە.

راشیگەیاند، ئەو كاتەی نەوت دەفرۆشرا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشدەكرا و لە ئێستادا بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە 200 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەمێنێتەوە و ئەگەر حكومەتی عێراق شایستەی دارایی بەپێی یاسای بودجە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی هەیە مووچە دابەشبكات، چونكە بۆ دابەشكردنی مووچە هەرێم پێویستی بە 985 ملیار دینار هەیە.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات و رێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت”.

ئاشكراشیكرد، بەغداد مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق دەنێردرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085