نوێترین

recent

02/08/2025

هەرێم دەستی بە ئامادەكارییەكان كردوو كۆمپانیاكانیش گەڕانەوە كێڵگە نەوتییەكان.

 






*حكومەتی هەرێم دەستی بەئامادەكارییەكان كرد بۆ تەسلیمكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا بیانییەكانیش گەڕانەوە كێڵگە نەوتییەكان.
رۆژنامەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێكی تایبەتدا ئاشكرایكرد، دوای ئەو 22 هێرشە درۆنییەی كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان تائێستا ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكهێندراوە راپۆرتی كۆتایی پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق نەكردووە. 


هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە،ئەو كۆمپانیایانەی كێڵگە نەوتییەكان جێهێشتبوو، ئێستا گەڕاونەتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكان و دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە و حكومەتی هەرێمیش دەستی بەئامادەكارییەكانی كردووە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.


ئاشكراشیكرد هەرێم بەرپرسیارێتی قەرەبووكردنەوەی كۆمپانیاكان لەئەستۆ دەگرێت لە بەرامبەر ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، هاوكات سۆمۆ مامەڵە لەگەڵ بە بازاڕكردنی دەرەكیدا دەبێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085