
بڕیار بوو رۆژی پێنج شەممە بڕی (120) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بنێرێن بۆ بەغداد بۆ ئەوەی موچەی مانگی حوزەیران خەرج بكرێت، بەڵام لەكاتی گفتوگۆكاندا گەیشتینە ئەوەی كە نەینێرێن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ووت كە لە كاتی گفتوگۆكاندا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە وتویەتی پێویست ناكات ئەو بڕە پارەیە بنێرێن بۆ بەغداد چونكە زەمانەتی ناردنی موچە نیە لە بەغدادەوە، ئێمە پێویستە لەگەڵ موچە داوای خەرجی پرۆژەكانیش بكەین.
بۆیە ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەو پێشنیازە بڕیار دەدات بڕی (120) ملیاری داهاتی ناوخۆ نەخاتە سەر ئەژماری بانگی
وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو بڕە
پارەیە بخەنە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی ئۆكەی بەغداد دەكەن لەرێگای د. فوئاد حسین جێگری سەرۆك وەزیرانی
عێراقەوە سەبارەت بە ناردنی موچە، تا حكومەتی هەرێمیش بڕی (120) ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ بەغداد.
سەرچاوە درەو میدیا