

پارێزگارى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت چووه ناو خۆپیشانده‌رانى سلێمانییه‌وه و بڕیاریدا تا ئه‌وكاته‌ى وه‌ڵام بۆ داواكارى خۆپیشانده‌ران وه‌رنه‌گیرێت له بیناى پارێزگاى سلێمانى ده‌وام نه‌كات.
له به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌وه، له به‌شێكى زۆرى شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و مامۆستایان بۆ ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به پێنه‌دانى موچه و سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى موچه ده‌ستی پێكردووه و له چوارچێوه‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى شارى سلێمانیشدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگارى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت "سه‌ردار قادر" ڕایگه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ى وه‌ڵامى داواكارى خۆپیشانده‌ران نه‌درێته‌وه، ناوبراو له بیناى پارێزگاى سلێمانى ده‌وام نه‌كات.