
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دووکاتی جیاوازدا لە قەزای سەیدسادق خۆپیشادان؛و گردبوونەوە ئەنجامدراو بەشێک لە حۆپیشاندەرانیش لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا بەردبارانی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵ و پارتییان کرد.
کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ژمارەیەکی زۆری مامۆستایانی ناڕازی سەیدسادق لە نزیک پەروەردەی سەیدسادق و لە سەرشەقامی دەروازەی شار، گردبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامداو لەپاش دوو کاتژمێر بڕیاریاندا کە تا جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان سەرجەمی دەرگای قوتابخانەکان دادەخەن و یەکی دەش لەسەر شەقام لەجیاتی زەنگی خوێندن، زەنگی شەرمەزاری بۆ حکومەت لێدەدەن.
هاوکات لە نێو بازاڕی سەیدسادقیش ژمارەیەکی زۆر گەنجان و لاوان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بۆ ماوەیەکی زۆر شەقامی سەرەکی سەیدسادقیان داخست.
سەرچاوەیەک لە خۆپیشاندانەکەوە ڕایگەیاند كە خۆپیشاندەران بۆ ماوەیەک ڕێگەیان لە ڕۆشتنی تەنکەرە نەوتەکان گرت، بەڵام وەکو خۆپیشاندانەکان پێشوو لەلایەن هەندێککەسەوەو بە ئاگاداری هێزە ئەمنییەکان بەرەو ناوچەی پارتی و مەڵبەندی یەکگرتوو مەڵبەنی کۆمەڵ ئاڕاستەکران و ئەو سێ بارەگایەیان بەرد بارانکردو پێش ئەوەش لەبەردەم قایمقامییەتی سەیدسادقدا تایەیان سووتاند.
جێگەی سەرنجیشە ئەمشەوی ڕابردوو چوار دەوری قەزای سەیدسادق بەهێزێکی چەکداری نەناسراو تەنرابوو.









