نوێترین

recent

27/07/2025

سەباح سوبحی,دواكەوتنی هەناردەی نەوت نابێتە هۆی نەناردنی مووچە.

 





د. سەباح سوبحی-ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق: دواكەوتنی هەناردەی نەوت نابێتە هۆی نەناردنی مووچە
د. سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا باس لە هەرناردەكردنەوەی نەوت و زیانی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، لیژنەیەك بۆ ھەڵسەنگاندنی زیانەکان پێکهاتووە، وەکو ئەرکی سەرەتایی کاری خۆیان کردبوو، بەڵام پێویستیان بە دەرخستەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بزانن ھەر کێڵگەیەک چەند زیانی بەرکەوتووە و کەی دەتوانن دەست بەکار بکەنەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە زیانی كۆمپانیاكان باسی لەوە كردووە، كە كۆمپانیای (DNO) لەچاو كۆمپانیا نەوتییەكانی دیكە زەرەرێكی زۆری كردووە، هەر كێڵگەیەك بەپێی قەبارەی زیانەكەی كاتی دەوێت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.
سەبارەت بەوەی بەغدا داوای چەند بڕە نەوتی كردووە وەك سەرەتای كاركردنەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان ناوبراو دەڵێت; وەك سەرەتای كاركردنەوە لە كێڵگە نەوتییەكان بەغدا داوای 100هەزار بەرمیلی كردووە بۆ هەناردەكردن، چونكە تۆرباینەكان لەو بڕە كەمتر ناتوانن هەناردە بكەن.
هەر بە گوێرەی گوتەكانی د.سەباح سوبحی، چوار كێڵگەی سەرەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان تووشی زیان بووە زیانەكەی بە 180هەزار بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت.
لەبارەی پەیوەستكردنی مووچە بە هەناردەی نەوت، د.سەباح سوبحی جەختی لەوە كردۆتەوە، كە ڕاپۆرتی لێژنەكانی عێراق ئەو ڕاستیەی دەرخستووە كە كێڵگە نەوتییەكان زیانیان بەركەوتوە، چوارچێوەی هەماهەنگیش ئەو ڕاستیە دەزانن، بۆیە دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نابێتە ڕێگر لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085