
وەزیری پێشوی دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداو هەولێر کاتییەو ڕەگو ڕیشەی ناکۆکییە گەورەکانی چارەسەرنەكردوە.
حەسەن شەمەری وەزیری پێشوی دادی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی "العهد" ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەرێکی کاتییەو پەیوەندیی بەقۆناغەكەوە هەیە كە عێراق لەبەردەم هەڵبژاردندایەو پێویستی بەهێوركردنەوەی دۆخەكەیە.
ئاماژەی بەوەش كرد"ڕێككەوتنەكە ڕەگو ڕیشەی ناکۆکییە گەورەکانی نێوان هەردولا چارەسەرنەكردوە"، ئاماژەی بەئەگەری بونی فشاری ئەمریکاش کرد، کە بەشداربوە لەئەنجامدانی ڕێککەوتنەکەدا.
باسی لەوەش كرد،بەرپرسانی هەرێم شارەزان لەقۆستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت لەبەغدا".
ئەوەشی خستەڕوو،کورتهێنانی دارایی ئێستای عێراق ڕاستەقینەیە نەک گریمانەییو قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتوەتە 47 ترلیۆن دینار".
ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتن لەنێوان هەرێمو بەغدا واژۆكرا، بهگوێرهى ڕێككەوتنەكە دەبێت هەرێم . مانگانە 120 ملیار لەداهاتی ناوخۆو 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بكات
سەرچاوە کوردیو..