

ڤیان دەخیل،په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا شكستی شه‌نگال ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه كه سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و ده‌ڵێت، بۆیچ تا ئێستا وەزیری پێشمەرگە لە سێدارە نەدراوە؟.
ده‌شڵێت:ده‌بێت وەزیری پێشمەرگە لە سه‌ر چیای شه‌نگال سزا بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه داوایان له بارزانی كردوه كه لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه دروست بكات بۆ سزادانی.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته فه‌رمان رشاد له پۆستێكدا كه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی(گۆڕان بەخۆی ڕانەگات سیناریۆی تر بەڕێوەیە)بڵاوكردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی:ڤیان دەخیل زۆر چاو قەیمانە دەیەوێ کارەساتی کەوتنی شەنگال بخاتە ئەستۆ وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر. ئەویش بەداخەوە تاکو ئێستا خۆی بێ دەنگ کردووە، ئەو وەزیرەی گۆڕان دەبێت بۆ مێژوو ھەموو ئەو ھەقیقەتانەی پشت روداوی کەوتنی شەنگال و بەڵگەکانی بخاتە ڕوو.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت:پێشم باشە ئەو پێشنیارەی ڤیان دەخیل جێبەجێ بکرێت کە لەناو شەنگال وەزیری پێشمەرگە دادگایی بکرێت و، ناوی ئەوانە بھێنێت کە کەس و کاری ڤیان دەخیلیان تەسلیمی داعشەکان کرد (ئەویش ئەگەر لە شەنگال بن و، لە ئەوروپا نەبوبن) چونکە ئەگەر کەس و کاری ئەوی تێدابوایە کەمێک وەفای بۆیان دەبوو، نەک لەسەر خوێن و بە کەنیزەک چونی ئەوان یاری سیاسی بکات.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه:ڕاستە ئێمە ھەموو دەزانین پارتی بارزانی بەرپرسی یەکەمی کەوتنی شەنگالن، بەڵام قسەی وەزیری پێشمەرگە ئیعتیاری زیاتری ھەیە، ئەوە پارتی لەلای خۆیەوە دەستی بە یاریەکە کرد کە دەیەوێ رۆژێک بڵێ لەبەر ئەوەی وەزیری پێشمەرگە لای گۆڕان بوو شەنگال وای بەسەرھات، گۆڕان دەبێت بزانێت ئەو یاریە لێرە تەواو نابێت، ھاوشێوەی ٣١ی ئاب چۆن ھەنگاو بەھەنگاو ئیشیان لەسەر کردوە کە ئێستا کردویانەتە رۆژێکی پیرۆز.