

كارگێری یه‌كه‌می لقی 19 ی پارتی له‌چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ده‌ڵێت “سه‌نگه‌رم گواسته‌وه ئه‌ممان بۆ سه‌نگه‌ری ماڵه‌وه نه‌ك بۆ لایه‌نی تر”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بەردەست ئاژانسی وڵات، سه‌یدا شێخ زرار كارگێری یه‌كه‌می لقی 19ی پارتی له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌رواری 8ی 8 ه‌وه ده‌ستی له‌ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه، وتویه‌تی من سه‌نگه‌رم گواسته‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌نگه‌ری ماڵه‌وه نه‌ك بۆ لایه‌نی تر، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌كاری پارتایه‌تی پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركردوه”.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌یدا شێخ زرار رایگەیاند “به‌ڵی من ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، هه‌ركات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م قبوڵكرا، ده‌توانم هۆكاره‌كه‌ی باس بكه‌م، به‌ڵام له‌ئێستادا من پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌نابی سه‌رۆكم”.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌یدا كوڕی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرین شێخ زراره، ناوبراو له‌شۆرشی گوڵانه‌وه پێشمه‌رگه‌یه و چه‌ندجارێك بریندار كراوه و له‌ئێستادا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سلێمانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه.