

ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه 14ى ئاب هێزى پێشمه‌رگه هێرشيان بۆ ئازاد كردنى 11 گوند ده‌ست پێكرد , و تائێستا حه‌وت گوند به‌ته‌واوى ئازاد كراوه , و به‌وته فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه له 24 كاتژمێرى داهاتوو هه‌مووى گونده‌كان له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌يه‌كى باڵا له هێزى پێشمه‌رگه تايبه‌ت به سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " له هێرشى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى خازر بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش , تائێستا حه‌وت گوند ئازاد كراوه , و چوار گوند ماوه له 24 كاتژمێرى داهاتوو پاكى ده‌كه‌ينه‌وه .
سه‌رباره به ژماره‌ى شه‌هيده‌كان ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه وتى " نزيكى 15 پێشمه‌رگه شه‌هيد بووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زياتر قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى داعش گه‌ڕانده‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " چه‌كدارانى داعش كوژراويان زۆر هه‌بووه , و ژماره‌يه‌ك ته‌رميان كه‌وتونه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه".