

ن: ڕۆزا بابانى
له پێناوى هه‌بوونى چاوێکى ڕاستبین بۆ ئێستا، ده‌بێت دادوه‌رێکى عادیلو حه‌قیقه‌ت گهرابین له ڕوانینمان له مێژوو، ڕاست هه‌ڵسه‌نگاندنى مێژوو ڕاست ژیانکردنى ئه‌مڕۆ مسۆگه‌رده‌کات. ئه‌و ڕاستیه‌ى له‌م هه‌رێمه‌دا پێوه‌ى ده‌ناڵێنین نه‌بوونى یادگایهکى ته‌ندروستى حهقیقهتگهرایه له مه‌یدانى سیاسى‌و به‌ڕێوه‌بردندا. ئێمه‌ى کورد زۆر دانپێدانان هه‌یه له قوڵایدا نه‌مانتوانیوه به گوێى مێژوودا بیچرپێنینو لاشه‌ى له مه‌رگ هه‌ڵقوڵاوى خۆمان وه‌ک قاره‌مانێکى شۆڕش له‌کۆڵناوه. به‌ڵام ئیدى کاتى فڕێدانى ئه‌و جه‌سته‌یه‌و لهدایکبونێکى نوێیه بۆ ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر نا هه‌موومان ده‌بینه ئه‌ندامى کۆمه‌ڵگاى به مێگهلکراو به زاخاوى ده‌وڵه‌تى کوردى. ئه‌گه‌ر ئاوڕێکى چه‌ند سانیهى له مێژووى کورتى هه‌رێمه‌که‌مان بده‌ینه‌وه‌و ته‌نها ساڵهکانو ڕووداوه‌کان بژمێرین هه‌ست به قوڵایی بۆنى تۆوێکى ژههرئامێزى چهکهرهکراوى ناو به‌رۆکى ئه‌م نیشتیمانه ده‌که‌ین. به نمونه ساڵى 1947 به‌جێهێشتنى قازى محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن لهشکهرى به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه‌و پشتکردنه کۆمارى تازه ڕوخاوى مهابادو چونه ڕوسیا که پشتى له کۆمارى مهاباد کردبوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى کوردان‌و ئازربایجانى بۆ ئینسیاتیفى ئێرانى به‌جێهێشتبوو. روداوه‌کانى ساڵانى 1965- 1970ى نێو پارتى دیمکراتى کوردستان، شه‌ڕه‌کانى ناوخۆى ساڵانى 1981- 1985ى پارتى دیموکراتى عێراق و حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، ساڵانى 1983- 1987و 1994- 1997 شه‌رى نێوان یه‌کێتى‌و پارتى، شه‌ڕه سارد‌و گه‌رمه‌کانى نێوان پارتى‌و په‌که‌که له ساڵانى 1992 تا ڕۆژى ئه‌مڕۆ، شه‌ڕو تهسفهیهکردنى شویعىو کۆمه‌ڵه‌ى ئێران و به چه‌ندانى تر که تابلۆ لهبیرنهکراوهکانى وه‌ک هێنانى ده‌بابه‌کانى سه‌دام بۆ باخچه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان که به خوێنى ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه دروستکرابوو و راده‌ستکردنى ئاسمانى کوردستان به فرۆکه‌کانى تورکیا‌و شه‌هیدبوونى سه‌دان پێشمه‌رگه‌ى کورد له تۆپبارانه‌کانیدا، وه‌ک برینێکى قوڵ له مێژودا تۆمارکرد. ئه‌م تابلۆیانه ڕووى تاوانبارانى ناو مێژووه دانپێدانهنراوهکانى کۆمه‌ڵگاى کوردیمان بۆ ده‌هێننه زمان.
ئه‌گه‌ر به بوێرى ته‌ماشاى تابلۆى شه‌هید کردنى عه‌لى عه‌سکه‌رى، دکتۆر شڤانو پێشه‌نگانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان) سلێمانى موعهیهنىو مه‌لا ئاواره و ته‌سلیمکردنه‌وه‌ى جه‌نازه‌کانیان بکه‌ین به کۆمارى ئیسلامى ئێران له گوندى باڵه‌یانى بنارى قه‌ندیل، ده‌بینین پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌رگیز خاوه‌نى ئایدیایه‌کى دیموکراسى نه‌بووه‌و هه‌میشه ڕه‌شترین ئامرازه‌کانى گه‌یشتن به ئامانجى به‌کارهێناوه‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کردۆته قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌یی. به به‌رده‌وامى دژیایهتىو پاکتاوکردن‌و مارژیناڵکردنى تێکۆشانى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستانى کردووه‌ته کلتورێکى سیاسى‌و وه‌ک کارتێکى بازرگانى فراوانکردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کاندا به‌کار هێناوه. ئه‌م چاخه نه‌گۆڕه‌ى کلتورى سیاسى له هه‌رێم وایکردووه، مێژووى 8 ساڵى ڕابردوى هه‌رێمى کوردستان جیاوازیه‌کى سیستهماتیکىو زیهنى له ساڵى 80- 90کان نیه‌و هه‌مان ڕه‌وڕه‌وه‌ى خوێنى دیکتاتۆریه‌ت له ده‌ماره‌کانى دهسهڵاتدارایدا له سوڕانه‌وه‌دایه، ساڵى 2008 تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌وان سۆرانى مامه‌حه‌مه، تیرۆکردنى زه‌رده‌شت عوسمان له ساڵى 2011، رووداوه‌کانى 17ى شوبات، تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانى له ساڵى 2013 ، له ساڵى 2016شدا تیرۆرکردنى ناز سلێمانى پارێزهرو ڕۆژتى 13ى 8 تیرۆکردنى ڕۆژنامه‌وان وه‌دات حه‌سێن به‌ڵگه‌ى دیکتاتۆریه‌تى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانن. ئه‌م به‌ڵگانه هه‌موو ده‌مامکه‌کانى بانگه‌شه‌ى ده‌وڵه‌تى کوردى تا ئازادی‌و چاکسازى ههڵدهماڵێتو جێ ناڵى ئه‌سپه‌که‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان پێ پیشان ده‌دات له باخچه‌ى دیکتاتۆرى سه‌دامدا. دیکتاتۆریه‌ت ته‌نها ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژیه‌کى وه‌ک هه‌ڵبجه نیه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵکوژى هه‌ولێریش دیکتاتۆریه‌ته، کوشتنى به سه‌دان گه‌نجى بێ تاوانى ئه‌م وڵاته، هه‌بوونى زیندانى نهێنىو سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه تێیدا، داخستنى ڕاگه‌یاندنه‌کان‌و سنوربهدهرکردنى هاوڵاتى‌و ڕێکخراوو په‌رله‌مانتاران له سنورى پارێزاگایهکهوه بۆ پارێزگایه‌کى تر، به‌کارهێنانى گولله له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رى مافخواز‌و داگیرکردنى داموده‌زگاى حکومه‌ت له لایه‌ن حیزبێکه‌وه به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌بوونى دیکتاتۆرێکى مه‌ترسیدار له‌م هه‌رێمه‌دا نیشان ده‌دات.
له کاتێکدا گه‌لى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان، باوه‌ش بۆ ئازادی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سایکسبیکۆ ده‌کاته‌وه، کوردان پیرۆزبایی ئازادى منبجو به سه‌دان سه‌رکه‌وتنى تر له یه‌کتر ده‌که‌ن، له کاتێکدا هه‌لهه‌له‌ى گه‌نجانى کورد له مه‌یدانى شه‌ڕه‌کان له باکورى کوردستان دونیا ده‌هه‌ژێنێت، زیندانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆ هه‌ناسه‌یه‌ک ئازادى ده‌چنه به‌ر په‌تى سێداره، له کاتێکدا هاوارى شه‌نگال له باشورى کوردستان‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانى کورد به‌سه‌ر داعیشدا ده‌چێته ئاسمان، فرۆشتنى پاروى منداڵه هه‌ژاره‌کانى پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ تاوانه‌و مێژوو حستابى ده‌پرسێت، داخستنى سنوره‌کانى ڕۆژئاوا‌و هه‌وڵدان بۆ تاساندنى هه‌ناسه‌کانى کوبانێى بهرخۆدێرو بریندار کوردایه‌تى نیه‌و کورده‌کان ڕۆژێک حسابى ئه‌مه ده‌پرسن. له‌کاتێکدا لاشه‌ى ئه‌م وڵاته هێشتا بۆ نى سێ‌و و پرته‌قاڵى لێدێت، هێشتا پێشمه‌رگه سوتاوه‌کانى