

دەزگا ئەمنیەکانی سنوری سلێمانی باندێکی مەترسیداریان دەستگیرکردووە ، کە ئەو باندە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیان دا ناوە, و لێکۆڵینەوەش بەردەوامی ھەیە .
بەپێی هەوالی چەند میدیایەک کە راستیەکەی بۆ ئاژانسی ولات ساخکراوەتەوە لەڕێگەی سەرچاوەیەکەوە "باندەکە ژمارەیان نزیکەی ٢٠ کەس دەبێت و تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی وەکو کوشتن و دەستدرێژی."
بەپێی وتەی سەرچاوەکە ، باندەکە جگە لەوەی دەستدرێژیان کردووە سەر ژنان ، ھاوکات بۆ پارەیەکی کەم خەڵکیان کوشتووە و سوتاندووە ، ھەندێکجاریش بێ ھۆ و تەنھا بۆ چێژ تەقەیان لەخەڵک کردووە.
وەکو سەرچاوەکە وتی" لایەنێکی سیاسی ھاتوەتە خەت و بەرگری لەم باندە دەکات , و تاھەڕەشی جوڵانی ھێزیش بۆ ئازاد کردنی سەرۆکی ئەو باندە بەھۆی مەترسی درکاندنی تاوانی گەورە بۆ حزبێکی سیاسی ، بەڵام تاوانەکانیان لەسەر ساغ بووەتەوە و رەنگە ھەموویان بھێنرێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن."
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد " سەرۆکی ئەو باندە کەناوەکەی لای سنور میدیا پارێزراوە لە زۆربەی تاوانەکان گەنجی خوار ١٨ ساڵی بەکار ھێناوە , و خەڵکی پێ کوشتون, و چەندین کاری نامرۆڤانەی پێ ئەنجام داون".