نوێترین

recent

15/08/2016

كوڕێكی مەسعود بارزانی بریندارە؟



هەندێك زانیاری لەئەكاونت و پەیجەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە نزیكن لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە، وێنەی كوڕێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (كەویلایەتەكەی جێی ناكۆكییە) بڵاوكردۆتەوە باس لەوەكراوە كە لەشەڕەكانی دوێنێی میحوەرەكانی گوێرو خازر كوڕێكی بارزانی بەناوی (وەیسی) بریندار بووە، لەوبارەیەشەوە ئەدهەم بارزانی لەبارەی دروستی هەواڵەكەوە لێدوانێکی جیاوازی دا. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لەشەڕەكانی رۆژی یەكشەممەی میحوەرەكانی گوێرو خازر كە دژی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەڕێوەچووە، وەیسی كە كوڕە بچوكی مەسعود بارزانییە بە سوكی بریندار بووە.

لەوبارەیەوە ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی كرد رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە برینداربونی وەیسی دەكەن دورن لە راستییەوەو بریندار نەبووە، پەیوەندیم كردووە دەركەوتووە هەواڵەكە ناڕاستە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085