نوێترین

recent

16/08/2016

لە کرمانشانیش ڕوبەڕوبونەوە لەگەل داعش ڕویدا



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی بیسترانی دەنگی تەقە لە گەڕەكی باخی ئەورێشمی كرماشان بیسترا، بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان چەند كەس كوژراون، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكەش هەواڵی كوژرانی چەند ئەندامی داعش‌و دۆزینەوەی چەند جلی خۆتەقاندنەوەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی (ئێرنا) بڵاویكردەوە، ئەسەدوڵڵا رازانی پارێزگاری كرماشان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی زانیمان ئەندامانی گروپی داعش هاتوونەتە نێو كرماشان لەلایەن سەربازانی تایبەتی ئیمامی زەمان، بابەتەكە كەوتە ئەولەویاتی چالاكییەكانی ئێمە و سێ كەسمان دەستگیر كرد كە لەنێو خانوویەكدا بوون لە شاری كرماشان.

ناوبراو وتیشی، بەیانی ئەمڕۆ گروپی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی كرماشان‌و هێزی تایبەتی نۆپۆ بە هاوكاری‌و هەماهەنگی سەربازانی تایبەتی ئیمامی زەمان ئۆپەراسیۆنێكیان دەست پێكردو لەیەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كرماشان 3 ئەندامی گرووپی داعش كوژران.

راشیگەیاند، ئەم كەسانە بۆ ئەنجامی كردەوەی تیرۆریستی هاتبوونە نێو ئێران‌و چەكێكی كڵاشینكۆف‌و دوو بەستە گولەو جلێكی خۆتەقاندنەوەیان لێدۆزراوەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085