نوێترین

recent

16/08/2016

نووسه‌رێك :لە پێناو دەوڵەتی كوردستانی پارتی حەل بكەن



نووسه‌رێكى ديارى هه‌رێم ده‌ڵێت "لە پێناو دەوڵەتی كوردستانی پارتی حەل بكەن", و ده‌شڵێت " پارتی مانگانە مەسروفی 50ملیۆن دۆلار بێت و پێویستی بە هێزو ئاسایش وزیندانی وتەزویرو ...بۆ ئەوەی بمێنێت ،ئینجا لەكاتی تەنگانە 100كەسی نیە بۆبەرگری".


مه‌سعود عه‌بدلخالق نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى " هیچ گومانی نیە (پ د ك) مەدرەسەو داكانەی خەباتی كوردایەتی بوە , دەتوانین بڵێین تا سالی 2007 لەسەر ڕێبازی مەلامستەفا رۆیشتوە ,ئەو سەركردەیەی كەلەلایەن كوردەوە زۆر خۆشەویست بوە , چونكە (بە پێچەوانەی سەركردەكانی ئێستا)خۆنەویست و دادگەر بوە.

 

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شڵێت " وا یادی 70ساڵەی پارتیە گەورەترین بوختان ئەوەیە دەڵێن لەسەر ڕێبازی بارزانی دەڕوا ...ئەگەر ڕێبازی بارزانی ئەوە بێت دیارە بارزانی خۆویست و مادی و زاڵم بوە ، چونكە لە ئیستادا گەورەترین زوڵم لەو میلەتە هەژارە دەكرێ‌ بەشێك یەكجار زۆر تێروگەندەڵ و وبەشی هەرە زۆریش (لە ماڵە پێشمەرگەو شەهیدوئەنفال و فەرمانبەر مامۆستاو ...)لەو پەڕی هەژارین.

 

باس له‌وه‌ش ده‌كات " ئێستا حزب بوویتە گەورەترین بارگرانی لەسەر ئەومیلەتە ،حزبێكی وەك پارتی مانگانە مەسروفی 50ملیۆن دۆلار بێت و پێویستی بە هێزو ئاسایش وزیندانی وتەزویرو ...بۆ ئەوەی بمێنێت ،ئینجا لەكاتی تەنگانە 100كەسی نیە بۆبەرگری".

 

مه‌سعود عه‌بدولخالق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات " هەر خۆشی نەماوە ،ئەو حزبە گەورەیەی لەهەر چوارپارچەی كوردستان یەكەم بوو ، لە ڕۆژهەلات وباكوڕ نەما ،وا لە رۆژئاواش دوا هەناسەیەتی ، لە باشوریش بوویتە حزبێكی محەلی لەو شوێنانە ماوە كە هێزوئاسایش و زیندانی هەیە ، لەهەمو سلێمانی وكەركوك وهەڵەبجەو ڕانیە دەنگی كەمتر لە 100000ماوە ،دەنگی لە مووچەخۆرانی حزبیەكەی كەمترە!!

 

له‌ كۆتايشدا ده‌ڵێت " ڕەحم بەو حزبە بكەن و(تەلقەی ڕەحمەی)لێدەن ،بۆ ئەوەی حزبایەتی لەكوردستان بەو فۆرمە نەمێنێت ،ئەوە هەنگاوی یەكەمی دەولەتی كوردستانیە".

مسعودعبدالخالق
Picsart-24-02-23-21-31-09-085