نوێترین

recent

11/08/2016

ئەمڕۆ هیچ موچەیەك دابەشناكرێت



دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشكرا و بەمەش موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشكرا و لە ئێستادا موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و موچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون وزیندانیانی‌ سیاسی‌ دابەشنەكراوە.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 16و17و18 ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت .

هه‌روه‌ها رۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ 21 و22 و23 ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ حانه‌نیشانی‌ مه‌ده‌نی‌ دابه‌شده‌كرێت .

به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌زاره‌ت دایناوه‌ ، رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 24 و 25ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون وزیندانیانی‌ سیاسی‌ دابه‌شده‌كرێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085