نوێترین

recent

01/08/2016

نەوشیروان مستەفا ـ یوسف محمد دەگۆرین و سالێکیش بۆ بەرزانی نوێ ئەکەینەوە



نەوشیروان مستەفا بە گۆڕینی یوسف محه‌مه‌د وەکو سەرۆکی پەرلەمان ڕازی بووە ، بەڵام مەرجی ئەوەی داناوە پێش ئەوەی یوسف محه‌مه‌د واز بێنێت ، ئەبێ پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەستکاری بکات و سیستەم بکرێت بە پەرلەمانی ئەمەش بە سەرۆکایەتی یوسف محه‌مه‌د بێت.

 هەڵسوراوێکی گۆڕان کە نزیکە لە بڕیارە یەکلا کەرەوەکانی گۆڕان ، بۆ ڕووداو قسەی کردووەو ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دەڵێت : پارتی لە ڕێگەی فوئاد حسێنەوە بە نەوشیروان مستەفای وتووە کە سەرۆکایەتی یوسف محه‌مه‌د کۆتایی هاتووەو ئەبێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان نەبێت . 

 هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان دەشڵێت : نەوشیروان مستەفا لە وەڵامی داواکەی پارتی بۆ گۆڕینی یوسف محمد بە بە فوئاد حسێنی وتووە یوسف محەممەد ئامادەیە بۆ گۆڕین، بەڵام بە مەرجێك، یوسف محەممەد سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكات تاوەكو یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەگۆڕدرێ، بەشێوەیەك سیستەمی سیاسی لە كوردستان پەرلەمانی بێ.

 هەروەها ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی بۆ ساڵێك درێژ دەكەینەوە بە كەمكردنەوەی هەندێ دەسەڵاتەوە، دوای ئەوە ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانیش بگۆڕدرێ لاریمان نییە".  

هەروەها لەبارەی ئەو دەنگانەی كە دەگوترێت گۆڕان
 ئامادەیە دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ببێ، ئاواتی شێخ جەناب دەڵێ "ئەو قسانە بیركردنەوەی پارتیانەن، گۆڕان خاوەنی قسەی خۆیەتی، تاوەكو پەرلەمان بە سەرۆكایەتی د.یوسف ئاسایی نەبێتەوە، هیچ كۆبوونەوە و رێكەوتنێكی دیكەمان نابێت".

 كۆتایی مانگی رابردوو، د.فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ماوەی هەفتەیەك لە سلێمانی بوو. 

فوئاد حوسێن، وەكو نوێنەر و نێردراوی تایبەتی بارزانی چووە سلێمانی، تاوەكو چارەسەرێك بۆ دۆخە سیاسییەكە بدۆزرێتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش سێ كۆبوونەوەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و هێرۆخان ئەنجامداون، دوو كۆبوونەوە دوو بە دوو، كۆبوونەوەیەكیشیان سێ قۆڵی ئەنجامداوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085